ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عارف ڕوشدی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 9/1 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عارف ڕوشدی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی برای.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
عارف ڕوشدی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.