ھەولێر-KDP.info- دكتۆر و مامۆستایانی زانكۆ: كوردستان بووەتە خاوەنی تۆڕێكی نێودەوڵەتی ڕێگاوبان كە بەهۆیەوە گەشەی ئابووری، سیاسی، كۆمەڵایەتی و گەشتیاریی بەهێز دەكات، كابینەی نۆ بنیاتی دەوڵەتداری داناوە لە ڕێگاوبان و سەرسوڕهێنەرە."
د.هۆشمەند عەتا، مامۆستای زانكۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "سەرخانی هەر وڵاتێك بریتییە لە ڕێگاوبان، بۆ چالاکیی هاووڵاتیان لە پەرەپێدانی كەلتووری و كۆمەڵایەتی، لە گەشەپێدانی ئابووریی تۆڕی ڕێگاوبان شوبهێندراوە بە دەمارەكانی دەوڵەت، پایتەختی وڵات دەبێت بە ڕێگاوبانێكی پێشكەوتوو بەسترابێتەوە بە شار، پارێزگا و ناوچە سنوورییەكانەوە. ئێستا ڕێگاوبانی كوردستان گەشەكردنی باشی بەخۆیەوە بینیوە، هەڵەبجە بۆ سلێمانی ڕێگای جوودسایدی باشی هەیە، پڕە لە خزمەتگوزاری، كەلار بۆ دەربەندیخان، هەولێر بۆ دهۆك لە ئاستێكی بەرزی نێودەوڵەتییدایە، دهۆك بۆ زاخۆ، نێوان كۆیە بۆ هەولێر كاری باشی خێرای تێدا دەكرێت، من زۆر دەوڵەتان گەڕوام، هاوشێوەی دەوڵەتان ڕێگاوبان پێشكەوتوووە."
هۆشمەند عەتا دەڵێ "ڕێگاوبان بۆ هەر وڵاتێك گرنگ بێت ئەوە بۆ كوردستان دە جار گرنگە، گەلی ئێمە لە مێژوودا زۆر دابەشبووە چونکە پێوەندییمان بەیەكەوە نەبووە، ئەوەش كاریگەری لەسەر زاراوە و ئینتیمای سیاسی هەبووە، ئێستا ڕێگاوبانەكان جۆرێك كارئاسانی كردووە، هەست و ڕوحی هاوبەش و بەرژەوەندیی ئابووری لەنێوان شارەكانی كوردستان زیاد بكات، بایەخی جۆپۆلەتیكی لە ناوخۆ و دەرەوە بەهێز دەكات، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕانكاریدایە ئەگەر سەرخانێكی ئامادەی تۆڕی ڕێگاوبانی دەوڵەمەندی نەبێت بێبەش دەبێت، بە بوونی ئەو ژێرخانە ڕێگاوبان و تونێل تێكەڵ بە نەخشەی زلهێزەكان دەبێت و بە قازانجی ئابووری و سیاسیی وڵات دەشكێتەوە."
د.ڕەزوان یاڵانپێی مامۆستای زانكۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "پڕۆژەی ڕێگاوبان نیشانەی پێشككەوتنە، لە كوردستان ڕێگاوبانەكان بە سیستەمی نوێی نێودەوڵەتی بنیاتنراون، لەگەڵ جێگیركردنی كامێرای (پۆینت توو پۆینت) لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بوو، ڕوداوەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە."
ڕەزوان یاڵانپێی دەڵێ "لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك شەقامی سیستەمی نوێودەوڵەتی هەیە، داوا دەكەین كاركردن لە ڕێگا سەرەكییەكانی سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین و هەڵەبجە بۆ دەربەندیخان خێرار كاریان تێدا بكرێت، ڕێگاوبان هۆی پێشكەوتنی كۆمەڵگایە، ئەم كۆمەڵگایەی ئێمە لەڕێگای ڕێگاوبانێكی باشی خێرا گەشەی ئابووریی بەخۆیەوە دەبینێت."
د.ماجید خەلیل مامۆستای زانكۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "كوردستان بەهۆی نالەباری ڕێگاوبان قوربانی زۆری هەبووە، هەنگاوێكی گەورە و سەرسوڕهێنەر چاكسازی لە كەرتی ڕێگاوبان هاتووەتە ئارا، بەشێوەیەكی زۆر ستاندارد ڕێگا و پردە سەرەكی و لاوەكییەكانی نێوان شارەكان كاری باشیان تێدا كراوە، ڕێگا سەرەکییەکان تەنانەت لە بەشێكی دەوڵەتانی دەوروبەرمان پێشككەوتووتر دروست كراون."
ماجید خەلیل دەڵێ "كابینەی نۆ ڕوئیای بۆ پێشخستنی ڕێگاوبان سەرسوڕهێنەرە، ئەركی سەرەكی دەوڵەتدارییەتیی كیانێكی سیاسی لە دنیابینیێكی دروست پێشككەوتنی ڕێگاوبانە، کە دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری و بەهێزكردنی پێوەندی كۆمەڵایەتی، پێشکەونی گەشتیاری و بووژانەوەی گوندەكان بە دروستكردنی ڕێگاوبان بۆیان، لە كابینەی نۆدا هاتووەتە ئارا، بەمەش دەڵێن مەرجی دەوڵەتداری."
عەزیز ڕەسووڵ