ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوشکی موحسین دزەیی، پرسە و سەرەخۆشی لە ناوبراو کرد و ھیوای خواست خوای گەورە گیانی خوالێخۆش بێت بە بەھەشت شاد بکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بۆ کۆچی دوایی خوشکی موحسین دزەیی، سەرەخۆشیی لەو کەسایەتییە تێکۆشەر و ناسراوەی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بە موحسین دزەیی گەیاند و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆش بێت بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرانبەردا موحسین دزەیی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و ھاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی.