ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/8/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز حه‌سه‌ن محه‌مه‌د زه‌مان باڵیۆزى ده‌وڵه‌تى كوێت له عێراق، كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوكارییه‌كانى كوێت بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسه‌كانى نێوان كوێت و عێراقى له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌یشتن و دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا كه خزمه‌ت به هه‌ردوولا و به ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه ده‌كات.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى كوێت دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى هه‌موو هه‌وڵێكى چاره‌سه‌ری به لێكگه‌یشتن ده‌دات و خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراقدا بدات، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر بایه‌خپێدانى وڵاته‌كه‌ى به دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه مێژویییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا.
ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى كوێتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.