ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری كوردستان (سەید كاكە) پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێكۆشەری گەلەكەمان كاك (سەید كاكە)ـمان پێ گەییشت. سەید كاكە پێشمەرگە و نیشتیمانپەروەری ماندونەناس و ئەندامی پێشووی پارلەمان و ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی و هەڵگری مەدالیای بارزانی یەكێك بوو لە كەسایەتییە ناسراو و شۆڕشگێڕەكانی كوردستان كە تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێكۆشان لەپێناو مافە ڕەواكانی گەلەكەمان تەرخان كرد و ڕۆڵ و ئەركی خۆی لە هەموو قۆناغەكاندا بە دڵسۆزانە و شایستەیی گێڕاوە.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی سەید كاكە و هەموو تێكۆشەر و خەباتگێڕانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو سەید كاكە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
24ی ئابی 2025