Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 AUG 2025 18:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر (سەید کاکە)
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و ماندوونەناس و پێشمەرگەی خەباتگێڕ (سەید کاکە) ده‌ڵێ، بە دڵتەنگییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و کەسوکاری و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و سەرجەم هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو و هەڤاڵانی پارتیمان دەکەین.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ خانەوادەی هەڤاڵی تێکۆشەر (سەید کاکە).

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی تێکۆشەر (سەید کاکە)

خەمباربووین بە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و ماندوونەناس و پێشمەرگەی خەباتگێڕ (سەید کاکە).

بە دڵتەنگییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و کەسوکاری و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و سەرجەم هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو و، هەڤاڵانی پارتیمان دەکەین.  

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (سەید کاکە) کەسایەتییەکی ناسراو و کادیرێکی دێرین و پێشمەرگەیەکی ماندوونەناس و چاونەترس و دڵسۆز بوو، لە قۆناخەکانی خەباتی ڕزگاریخوازیماندا ڕۆڵی شیاو و دڵسۆزانەی خۆی گێڕاوە و کەسایەتییەکی دیار و ناسرا و نیشتیمانپەروەر بوو و، لە ماوەی خەباتی بێوچانیدا بەشداری چەندین داستان و قارەمانێتی کردووە.

دوای ڕاپەڕینی گەلەکەشمان لە ئاداری(١٩٩١) و دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێگەی دیاری هەبووە و لە کار و لێپرسراویەتی حزبی و حکوومی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەردەوام بووە لەوانە لە ساڵی (١٩٩٣) لە کۆنگرەی یازدەیەم به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌ و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان بوو، لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتیمان له‌ شاری هه‌ولێر له‌ ساڵی (٢٠١٠) له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ مێدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشـرا.

دووبارە بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین خانەوادەی تێکۆشەری خوالێخۆشبوو (سەید کاکە) لە خەم و کۆستی دیکە بە دوور بن و، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بە هەشتی بەرین شاد بکات.  

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٤ی ئابی ٢٠٢٥




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد

MONDAY, 25 AUGUST 2025 16:08:59

ھەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/8/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زافه‌ر سراكایا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

 
ناز خۆشناو: هه‌ولێر به‌سه‌ر حه‌وت زۆن دابه‌ش كراوه‌.. ده‌مانه‌وێ داری خۆماڵی بچێنین

MONDAY, 25 AUGUST 2025 16:08:22

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێ، مه‌به‌ست له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی پشتێنەی سه‌وزایی باشتركردنی ژینگه‌ی هه‌ولێرە، چوارده‌ورەی هه‌ولێر به‌سه‌ر حه‌وت زۆن دابه‌ش كراوه‌."

 
لەو بوارەدا هەرێمی کوردستان وەک مۆدێلێکی پێشکەوتووی حوکمڕانی ناسێندرا

MONDAY, 25 AUGUST 2025 14:08:09

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ناوەندیی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک مۆدێلێکی پێشکەوتووی حوکمڕانی کۆچ لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناسێندرا.

 
ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

MONDAY, 25 AUGUST 2025 13:08:17

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا لە بارەی ئەنجام و لێکەوتەکانی ڕووداوەکەی بەرەبەیانی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمەکەمان بەگشتی دەکاتەوە..

 
په‌یامى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ یادى ئه‌نفالى بادیناندا

MONDAY, 25 AUGUST 2025 12:08:38

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 37 ساڵەی ئەنفالی بادیناندا داوا دەکات بەغدا قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە و دەشڵێت، "ئەنفال و هەموو ئەو تاوانانەی لە رابردوودا کراون، دەبێ ببنە وانە و پەندیان لێ وەربگیرێت." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact