ھەولێر-KDP.info- سەررۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانیی نەمر، سەید کاکە ، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵانی دەکەین.
سەید کاکە پێشمەرگەیەکی قارەمان و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری کوردستان بوو، کە هەموو تەمەنی خۆی، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بەسەر برد. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئابی 2025، سەید کاکە پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر لە تەمەنی 93 ساڵی کۆچی دوایی کرد .
-کاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو به سەید کاکە لە ساڵی 1932 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه.
-ده‌رچووی قۆناغی سه‌ره‌تاییه، لە ساڵی 1953 به‌شداریی ڕاپه‌ڕینی جووتیارانی ده‌شتی هه‌ولێر دژ به ده‌ره‌به‌گه‌كان كردووه.
-له 6ـی ئه‌یلوولی 1961 به مه‌به‌ستی پێشگرتنی كاروانی پۆلیسی عێراق كه له شاری كه‌ركووكه‌وه ده‌هاتنه شاری هه‌ولێر بۆ شكاندنی مانگرتنی شاری هه‌ولێر به‌شداری له مانگرتنی شێراوه‌دا كردووه كه داوای مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كورد له حكوومه‌تی عێراقیان ده‌كرد.
-ساڵی 1975 له دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له ئێران كردووه، هەر لەهەمان ساڵدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه هەرێمی كوردستان و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدرانی حزبی به‌عسی ئەوکات به خێزانه‌وه بۆ شاری ڕومادی له ڕۆژئاوای عێراق دوور خراوه‌ته‌وه.
-ساڵی 1988 له دوای قۆناغەکانی ئه‌نفال وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردەوە، هەروەها شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بووە، پەرتوکێکی بە ناوی بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك نووسیوە.