ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ یه‌كشەممە 2025/8/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایى و كۆتاییهاتنى ئه‌ركى، پێشوازیی لە به‌ڕێز باڵیۆز تۆماس سەیلەر، سەرۆکی نێرده‌ی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌یله‌ر له‌پێناو بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراقدا، هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكرنى هاریكاریى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ئه‌ورووپادا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌یله‌ر سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگیرى و هاوكارییه‌ى له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌یدا پێشكه‌شیان كردووه، هه‌روه‌ها جه‌ختى له پابه‌ندیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ هاوكارى و پشتگیرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز به‌رپرسى نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.