ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ده‌ڵێ، جارێكی دیكه‌ی واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی خۆراك درێژ ناكرێته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، تا ئێستا 85%ی هاووڵاتیان خۆیان تۆماركردووه.
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی، تایبەت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "ڕۆژی 25ی ئاب دوا واده‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی خۆراك و دواتر واده‌كه درێژناكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش داوا له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ین كه خۆیان تا ئێستا تۆمار نه‌كردووه ده‌رفه‌ته‌كه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و به‌په‌له خۆیان تۆمار بكه‌ن، چونكه دوای كۆتایی هاتنی واده‌كه تۆماركردن هه‌رده‌مێنێ، به‌ڵام ڕێوشوێنه‌كان قورس ده‌بن و به‌و ئاسانیه‌ی ئێستا ده‌ستیان پێڕاناگات خۆیان تۆمار بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ده‌شڵێت، "له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا 85%ی هاووڵاتیان خۆیان تۆماركردوه و هێشتا 15%ی هاووڵاتیان ماون خۆیان تۆمار بكه‌ن، به‌پێی پێشبینی ئێمه ئه‌وانه‌ی خۆیان تۆمار نه‌كردووه زیاتر خه‌ڵكی گونده‌كان یان ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژیاندا نه‌ماون.
نه‌وزاد شێح كامیل زیاتر گوتی، "ئه‌وانه‌ی ناویان له سیسته‌می نوێ تۆمار نه‌كراوه ناتوانن به‌شه ئاردی مانگی حه‌وت وه‌ر بگرن و ناویان ڕه‌وانه‌ی بازرگانی عێراق نه‌كراوه، به‌ڵام به‌شه خۆراكیان بۆ دێته‌وه، چونكه ناوی به‌شه خۆراك ڕه‌وانه‌نەكراوه و مانگی دواتر ناتوانن سوودمه‌ندبن له‌به‌شه خۆراكیش، چونكه ناوه‌كانیان ناچێته سیسته‌می خۆراك.
قائید میرۆ