Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 AUG 2025 18:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info - وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکی ئاماژە بەوە دەکات، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و لێژنەی باڵای ئیغاسە کار بۆ ئەوە دەکەن بۆ ئەوەی ئاوارەکان لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان بێ بەش بکەن و بێ دیراسە و راوێژکردن لەگەڵیان ناچاریان دەکەن وەکو نیشتەجێی دەرەوەی زێدی خۆیان بمێننەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025، بڵاویکردەوە، لە پێشهاتێکی نا دەستووری و دژ بە مافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتیان، لێژنەی باڵای ئیغاسە و بە سەرپەرشتی وەزیری کۆچ و کۆچبەران، دەستی داوەتە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکانی پێکهاتەکانی مەسیحی و ئێزدی، کە خەڵکە ڕەسەنەکەی بە ناچاری لە کەمپەکان دەژین.

بە هۆی شەڕی داعشەوە، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان، بە تایبەت لە پێکهاتەی مەسیحی و کوردانی ئێزیدی، بە پاڵپشتی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاری ئاژانس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کەمپەکان گیرساونەتەوە و تاوەکو ئێستا 18 کەمپی تایبەت بە ئاوارەکان لەهەرێمی کوردستانن و زیاتر لە 600 هەزار ئاوارە نەیاتوانیووە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و چاوەڕێی دۆخێکی ئارام دەکەن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و سەربەرزانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. لە بری پاڵپشتیکردنی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و بەشداریکردن لە زەمینە خۆشکردن بۆ دۆخێکی سەقامگیر، وەزیری کۆچ و کۆچبەران و لێژنەی باڵای ئیغاسە کۆبوونەوە دەکەن بۆ ئەوەی ئاوارەکان لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان بێ بەش بکەن و بێ دیراسە و راوێژکردن لەگەڵیان ناچاریان دەکەن وەکو نیشتەجێی دەرەوەی زێدی خۆیان بمێننەوە.

 

ناچارکردنی ئاوارەکان بە تێکەڵبوونی زۆرەملێ لە ناوچەکانی دەرەوەی زێدی خۆیان، دۆخی دیموگرافی نوێ دروست دەکات کە دژی دەقەکانی دەستوور دەبێت و جۆرێکە لە جۆرەکانی گۆڕینی دیمۆگرافی بە شێوەی نایاسایی. ئەمەش لەسەر ئاستی ناوخۆیی پێچەوانەی دەقەکانی دەستووری عێراقە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پێچەوانەی بنەماکانی ڕەفتاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی کۆچی ناوخۆیی دەبێت و هەروەها دژ دەبێت بە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و ڕێکەوتننامەکانی ژنێڤ کە پشتگیری لە گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران بە شێوەی خۆبەخشانە و سەلامەت و کەرامەتمەندانە دەکەن، نەک بە بڕیارە ئیدارییەکان یان بە خشتەی کاتی سەخت و ناواقیعی.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە، داوا دەکەین بەپەلە:

یەکەم: حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕیارانەی وەزیری کۆچ و کۆچبەران ڕابگرێت و جێبەجێ نەکرێت.

دووەم: نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کار بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو بڕیارانە.

دووەم: داوا دەکەین پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی شەنگاڵ، و دیاریکردنی قائیمقامێکی نوێ، و دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لە چارەسەری یاسایی کێشەکان کە بەستراوەتەوە بە گەڕانەوەی خۆبەخشانە و سەربەرزانەی ئاوارەکان وبە ویست و ئازادی خۆیان و دڵنیا بوون لە ئێستا و ئایندەیان لە رووی ئاسایش و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان  و پاراستنی موڵک و ماڵیان. چارەسەری ئەو دۆخە بە خۆدزینەوە لە ڕێگاچارەی دروست و مامەڵەکردن لە گەڵ هۆکارەکان ناکرێت و ئەوەی لە کۆبوونەوەکە بڕیاری لێ دراوە، خۆدزینەوەیە لە واقیع و بەرپرسیارێتی بنەڕەتی چارەسەرکردنی کێشەکان




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد

MONDAY, 25 AUGUST 2025 16:08:59

ھەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/8/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زافه‌ر سراكایا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

 
ناز خۆشناو: هه‌ولێر به‌سه‌ر حه‌وت زۆن دابه‌ش كراوه‌.. ده‌مانه‌وێ داری خۆماڵی بچێنین

MONDAY, 25 AUGUST 2025 16:08:22

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێ، مه‌به‌ست له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی پشتێنەی سه‌وزایی باشتركردنی ژینگه‌ی هه‌ولێرە، چوارده‌ورەی هه‌ولێر به‌سه‌ر حه‌وت زۆن دابه‌ش كراوه‌."

 
لەو بوارەدا هەرێمی کوردستان وەک مۆدێلێکی پێشکەوتووی حوکمڕانی ناسێندرا

MONDAY, 25 AUGUST 2025 14:08:09

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ناوەندیی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک مۆدێلێکی پێشکەوتووی حوکمڕانی کۆچ لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناسێندرا.

 
ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

MONDAY, 25 AUGUST 2025 13:08:17

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا لە بارەی ئەنجام و لێکەوتەکانی ڕووداوەکەی بەرەبەیانی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمەکەمان بەگشتی دەکاتەوە..

 
په‌یامى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ یادى ئه‌نفالى بادیناندا

MONDAY, 25 AUGUST 2025 12:08:38

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 37 ساڵەی ئەنفالی بادیناندا داوا دەکات بەغدا قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە و دەشڵێت، "ئەنفال و هەموو ئەو تاوانانەی لە رابردوودا کراون، دەبێ ببنە وانە و پەندیان لێ وەربگیرێت." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact