Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 AUG 2025 08:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێشەوا هەورامانی: حکوومەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی هەڵەبجە و پارێزگاره‌
| KDP.info


هەڵەبجە-KDP.info- پێشەوا هەورامانی وەک نوێنەری سەرۆک وەزیران، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و سەرەخۆشیی و هاوخەمی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە خانەودەی هەردوو شەهیدەکەی ڕووداوی ئاگرەکەی پاریزگاکە گەیاند.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتی سەرۆک وەزیران، مەسروور بارزانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و دەربارەی ڕووداوی ئاگری پارێزگاکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ئەمڕۆ هاتووینەتە پارێزگای هەڵەبجە، پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی بە خانەوادەی هەر دوو شەهیدەکەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هەڵەبجە بگەیەنم.

ئاماژەی بەوەش دا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران، لە سەرەتای ڕووداوەکەوەکەی هەڵەبجە لە خەت بوو، بە پەرۆش بوو. هەروەها وەزیری ناوخۆ لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە لەسەر خەت بوو بۆ ئەوەی کە هەموو پێداویستییەک بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی هەڵەبجە دابین بکرێت.

باسی لەوەش کرد، ئەو کەسەی کە خۆبەخش بوو و بەهۆی ئەم ڕووداوەوە شەهید بوو، وەزیری ناوخۆ، لەگەڵ نەخۆشخانەکە قسەی کردووە، بۆ ئەوەی مافێکی بۆ دابین بکرێت و لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆی جێبەجێ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، ئێمە هەموو خەڵکی هەڵەبجەمان بینی کە پێکەوە بە ئافرەت و پیاو و مناڵ و پیر، جگە لە دام و دەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەمووی لە خەت بوون بە یەک دەنگ و یەک دەست بۆ ئەوەی کە هاوکار بن، ئینجا چ لە دابینکردنی دەبەیەک ئاو بێت بۆ تیمەکان، یاخود ئەوانەی کە چووبوونە ناو ئاگرەکە و هەوڵیاندا بۆ ئەوەی زیاتر تەشەنە نەکات. 

گوتەبێژی حکوومەت دەشڵێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی هەڵەبجەیە و پاڵپشتی پارێزگار و هەروەها ئەو خۆبەخشانەیە کە هاوکار بوون، تیمەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرگریی و فریاکەوتن و ئەوانەی کە خۆیان خستە نارەحەتی و سەختییەوە بۆ ئەوەی ئەم ئاگرە زیاتر تەشەنە نەکات و کۆنترۆڵ بکرێت.

پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی هەرێم لە بەغدا کۆبوونەوەیان هەیە، گفتوگۆیەکی جددی و کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەکەن،  120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئێمەش ئامادەیە، کەی پێویست بکات و داوا بکرێت، لە وەختی خۆیدا دەنێردرێت.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، بە تایبەتی داواکارییەکمان لەلایەن دانیشتوانەوە پێشکەش کراوە دەربارەی کارەبای 24 کاتژمێریی، ڕاستە پڕۆژەکە پڕۆژەیەکی نیشتمانی و زۆر زۆر گرینگە بۆ هەموو کوردستان، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی خەڵکی ناوچەکە، داواکارییەکمان ئامادە کردووە و هەر ئەمڕۆش ڕادەستی نوێنەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەین، هیوادارین بارودۆخی دارایی و سروشتی ناوچەکە و ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە لەبەرچاو بگیرێت بۆ ئەو بابەتە و بە وەڵامێکی ئەرێنی وەڵامی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە بدرێتەوە.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند، دوای سێ ڕۆژ بە هاوکاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، بەرگری شارستانی و هاووڵاتی خۆبەخشی دەڤەرەکە، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام بەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی زیاتر لە پێنج هەزار دۆنم خەوی سووتاوە.
گوتیشی ئێمە لە ناوچەکەمان ئامێری پێویستمان نییە بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، بۆیە داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە 49 جۆر ئامێری جیاوازمان بۆ دابین بکەن و ڕەزامەندیان دەربڕیووە، ئێستا پێویستە وەزارەتی دارایی بەزووترین کات بڕیارەکە جێبەجێ بکات.
نوخشە ناسیح ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەن پۆلیسی هەڵەبجە و بەرگریی شارستانی، دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری ئاگرەکە، ئەگەر بە مەبەست کرابێت ئەوا ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر.
لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان، پارێزگاری هەڵەبجە گوتی، لیژنەیەک دروست دەکەین و نووسراو دەکەین بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ قەرەبووکردنەوەی تەواوی ئەو کەسانەی کە زەرەرمەندی ئەم ڕووداوە بوون. 



دوایین هەواڵەکان

"حەوت ھەزار مۆلیدە دەکوژێنەوە"

WEDNESDAY, 20 AUGUST 2025 19:08:03

ھەولێر -KDP.info - بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوەی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "پڕۆژەی ڕووناکی لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی خێرا جێبەجێ دەکرێت، ئێستا ٤٠%ی جێبەجێ کراوە و بەردەوامیشە، تاوەکو کۆتایی ساڵی داھاتوو لە تەواوی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و حەوت ھەزار موەلیدە دەکوژێنەوە."

نزیكه‌ی 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ زه‌وی وەردەگرن

WEDNESDAY, 20 AUGUST 2025 18:08:13

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "نزیكه‌ی 20هه‌زار ناوی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت." 

سوپاسنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 20 AUGUST 2025 14:08:56

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاسنامەیەکی ئاراسته‌ی، سەرۆک و سکرتێر و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان كرد كه‌ به‌بۆنه‌ی بیروەری (١٦ـی ئاب) و حەفتا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە پەیام و برووسکە و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 20 AUGUST 2025 13:08:07

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 20ـی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز باڵیۆز ستیڤن فەیگن هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

 
فەلەکەدین کاکەیی مەرەکەب و بیرکردنەوە

WEDNESDAY, 20 AUGUST 2025 12:08:12

فازڵ میرانی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact