Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 AUG 2025 08:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 20ـی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز باڵیۆز ستیڤن فەیگن هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز گویندەلن گرین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لە بارەیی دوایین پێشهات و رووداوەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەناردەکردنەوەی نەوت ئاڵوگۆڕ کران و پاڵپشتیی کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی کە بەپێی یاسا و دەستوور رێكکەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ئەنجامداوە دووپاتکرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە چارەسەری پرسی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت و مووچەی هاووڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی.

لەلایەکی دیکەوە وێڕای جەختکردنەوە لە بەهێزترکردنی پەیوەندی دوو لایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بارودۆخی سوریا و پێشوەچوونی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامیی هەنگاوە ئەرێنییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.




دوایین هەواڵەکان

"حەوت ھەزار مۆلیدە دەکوژێنەوە"

WEDNESDAY, 20 AUGUST 2025 19:08:03

ھەولێر -KDP.info - بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوەی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "پڕۆژەی ڕووناکی لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی خێرا جێبەجێ دەکرێت، ئێستا ٤٠%ی جێبەجێ کراوە و بەردەوامیشە، تاوەکو کۆتایی ساڵی داھاتوو لە تەواوی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و حەوت ھەزار موەلیدە دەکوژێنەوە."

نزیكه‌ی 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ زه‌وی وەردەگرن

WEDNESDAY, 20 AUGUST 2025 18:08:13

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "نزیكه‌ی 20هه‌زار ناوی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت." 

سوپاسنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 20 AUGUST 2025 14:08:56

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاسنامەیەکی ئاراسته‌ی، سەرۆک و سکرتێر و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان كرد كه‌ به‌بۆنه‌ی بیروەری (١٦ـی ئاب) و حەفتا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە پەیام و برووسکە و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون.

 
پێشەوا هەورامانی: حکوومەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی هەڵەبجە و پارێزگاره‌

WEDNESDAY, 20 AUGUST 2025 14:08:13

هەڵەبجە-KDP.info- پێشەوا هەورامانی وەک نوێنەری سەرۆک وەزیران، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و سەرەخۆشیی و هاوخەمی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە خانەودەی هەردوو شەهیدەکەی ڕووداوی ئاگرەکەی پاریزگاکە گەیاند.

 
فەلەکەدین کاکەیی مەرەکەب و بیرکردنەوە

WEDNESDAY, 20 AUGUST 2025 12:08:12

فازڵ میرانی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact