Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 17 AUG 2025 10:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەلی حوسێن باس لە دوا کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ده‌كات
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕینی پارتی، دووپاتی کردەوە، لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوون لە ئەیلوولی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کارەکانی بکات. دەشڵێت، لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت هەنگاوی باشمان بڕیوە.

عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕینی پارتی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "لە دوا کۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، گەیشتنە ئەو بڕیارەی، کە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کارە ئاسایی و یاساییەکانی بکات، ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنییە.

جەختی لەوەش کردەوە، لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت هەنگاوی باشیان بڕیوە. باسی لەوەش کرد، هەوڵەکانی هەردوولا بۆ ئەوەیە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.

لە بارەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، عەلی حوسێن ئاشکرای کرد، بەغدا بەردەوام بیانوو بە هەرێمی کوردستان دەگرێت و پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت، هەروەها بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوانە.

گوتیشی، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم پابەندییەکانی خۆی لە بەرانبەر ڕێککەوتنەکان جێبەجێ کردووە، هەروەها هەموو هەنگاوێکی ئەرێنیشی ناوە بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە، بەڵام ئەوە حکوومەتی عێراقە کە پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت.

هاوکات، جەختی لە پێویستی ڕێککەوتنێکی نوێ لە نیوان بەغدا و هەولێر کرد، بۆ مەبەستی چارەکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لە بارەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین دەڵێت، "بۆ ئەو مەبەستە پارتی لەگەڵ ئەو لایەنە ڕێککەوتن دەکات بۆ پێکهێنانی حکوومەت، کە پابەندی دەستوور بێت.

عەلی حوسێن گوتی، "پارتی جێگەی متمانەی خەڵکی هەرێمە، پارتی هەمیشە بەهێزتر دەبێت، هەروەها داکۆکیکەرێکی سەرەکییە لە داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.

 




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ١٨ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات دەکات

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و، سەرجەم کارمەندانی تەلەفزیۆنی قەڵات کرد.

 

ھێز و لایەنە کریستیانەکان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، حزب و لایەنە کریستیانەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن.

 

سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمری بە خالید خۆشناو بەخشی

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- لە بەرامبەر کارەکانی و ئەو خزمەتەی پێشکەشی کردووە، سەرۆک بارزانی مەدالیایی بارزانی نەمری بەخشیە سەرمایەدار و وەبەرھێنەر خالید خۆشناو.

 
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی: پارتی بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێت

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە پەیامێکیاندا، کە ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە، وێڕای پیرۆزباییان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنیان، ھاتووە، کە ھیواخوازن ئەو یادە مەزنە ببێتە بنەمای یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەمەبەستی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و پێشوەچوونی ھەرێمی کوردستان.

 
١٦ی تەباخێ دوو جار دیرۆکەکا پیرۆزا مللەتێ کوردە

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 20:08:29

زەری نەوزاد

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact