Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 17 AUG 2025 10:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە پەیامێکدا بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزباییەکی گەرمی ئاراستەی "سەرجەم کادیر و ئەندام و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی" کرد، هەروەها پیرۆزبایی لە "خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو چینوتوێژ و پێکهاتەکانی کوردستان" کرد و هیوای ئاسوودەیی و سەربەرزیی بۆ خواستن.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی 16ـی ئاب

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی حەفتاو نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کادیر و ئەندام و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی دەکەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو چینوتوێژ و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم و هیوای ئاسوودەیی و سەربەرزییان بۆ دەخوازم.

دامەزراندنی پارتی لە شازدەی ئابی 1946ـدا پێویستیەکی مێژوویی بوو بۆ بەردەوامی و درێژەپێدانی خەباتی گەلی کوردستان لە بەرانبەر پیلانی نەیار و داگیرکارانی کوردستان کە بە هەموو هێز و توانایەکیانەوە هەوڵی شکاندنی ئیرادە و بێدەنگکردنی خەباتی گەلی کوردستانیان دەدا. پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا ئامرازێک بووە بۆ بەرگریکردن لە ماف و پێناسە و بوونی گەلی کوردستان و لە هەمانکاتیشدا ئامراز بووە بۆ بەدیهاتنی ئامانجە دیموکراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان.

لە یادی شازدەی ئاب و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا جەخت لەوە دەکەینەوە پارتی لە هەموو قۆناغەکاندا هەڵگری پەیامی ئاشتی و قووڵترکردنی فرەلایەنی و برایەتی و پێکەوەژیان بووە و لەوەدا ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە وێستگە گرنگ و یەکلاییکەرەوەکانی مێژووی سیاسیی کوردستان و عێراق بە باشی گێڕاوە.

هەروەها پەیامم بۆ جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی پارتی ئەوەیە کە پارتی حزبی دۆز و بەها باڵاکانی گەلی کوردستانە و، پارتی حزبی ڕێبازی بارزانی و جێگەی ئومێدی خەڵکی کوردستانە. بۆیە پێویستە هەموو پارتییەکان لە ئاست گەورەیی مێژووی حزبەکەیان و خوێنی شەهیدان بن و دەبێ ئەرکی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن کە خزمەتکردن و ئاوەدانی و سەقامگیریی کوردستانە. داوا لە هەموو پارتییەکان دەکەم ئیرادە و هیوایان بەهێز بێ چونکە، پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێزە.

 

مسعود بارزانی

16ـی ئابی 2025




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ١٨ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات دەکات

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و، سەرجەم کارمەندانی تەلەفزیۆنی قەڵات کرد.

 

ھێز و لایەنە کریستیانەکان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، حزب و لایەنە کریستیانەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن.

 

سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمری بە خالید خۆشناو بەخشی

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- لە بەرامبەر کارەکانی و ئەو خزمەتەی پێشکەشی کردووە، سەرۆک بارزانی مەدالیایی بارزانی نەمری بەخشیە سەرمایەدار و وەبەرھێنەر خالید خۆشناو.

 
عەلی حوسێن باس لە دوا کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ده‌كات

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 21:08:59

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕینی پارتی، دووپاتی کردەوە، لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوون لە ئەیلوولی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کارەکانی بکات. دەشڵێت، لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت هەنگاوی باشمان بڕیوە.

 
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی: پارتی بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێت

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە پەیامێکیاندا، کە ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە، وێڕای پیرۆزباییان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنیان، ھاتووە، کە ھیواخوازن ئەو یادە مەزنە ببێتە بنەمای یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەمەبەستی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و پێشوەچوونی ھەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact