Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 17 AUG 2025 10:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکاربوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2025.8.14، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.هێمن میرانى، بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ و لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى پۆلیس هەرێم و لیوا دیدار عمر، بەرێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێم و ژمارەیەکى تر لە ئەفسەران و پلەداران، لە ڕێورەسمیکدا، عمید كامل محمد باقر، لە شوێنى عەمید شوان عارەب، وەک بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر دەستبە کاربوو.

له‌ ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە عەمید شوان عارەب، كە لە ماوەی کارى رابردوویدا وەك بەڕێوەبەری پۆلیس ڕۆڵی دیارى ھەبووە لە بەرقەرارکردنى یاسا و پاراستنى ئارامى و ئاسایشی شارى ھەولێر، ئەرک و کارەکانى بەرز نرخاند و هیواى سەرکەوتنی لە کارى داهاتوویدا بۆ خواست، ھەروەھا پیرۆزبایی لە عمید كامل محمد باقر، کرد وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر و ھیوای سەركەوتنی لە ئەرک و کارەکانیدا بۆ خواست.

ئەوە جگە لەوەى جەخت لە هەموو پاڵپشتی و پشتیوانیەکی وەزارەتى ناوخۆ و پارێزگاى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پۆلیس بۆ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر کرایەوە، لە پێناو بەرقەرارکردنى یاسا و پاراستنى ئارامى و ئاسایشی شارى ھەولێر و پارێزگاریکردن لە سەلامەتی و سەر و ماڵ و گیانى هاووڵاتییانى.




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ١٨ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات دەکات

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و، سەرجەم کارمەندانی تەلەفزیۆنی قەڵات کرد.

 

ھێز و لایەنە کریستیانەکان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، حزب و لایەنە کریستیانەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن.

 

سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمری بە خالید خۆشناو بەخشی

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- لە بەرامبەر کارەکانی و ئەو خزمەتەی پێشکەشی کردووە، سەرۆک بارزانی مەدالیایی بارزانی نەمری بەخشیە سەرمایەدار و وەبەرھێنەر خالید خۆشناو.

 
عەلی حوسێن باس لە دوا کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ده‌كات

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 21:08:59

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕینی پارتی، دووپاتی کردەوە، لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوون لە ئەیلوولی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کارەکانی بکات. دەشڵێت، لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت هەنگاوی باشمان بڕیوە.

 
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی: پارتی بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێت

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە پەیامێکیاندا، کە ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە، وێڕای پیرۆزباییان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنیان، ھاتووە، کە ھیواخوازن ئەو یادە مەزنە ببێتە بنەمای یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەمەبەستی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و پێشوەچوونی ھەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact