Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 MAR 2026 23:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کونسوڵی ئێران: ئەمساڵ کاری زۆر باش بۆ پێشوازییکردنی زیارەتکاران کراوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- کونسوڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەمساڵ ئامادەکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازیی لە زیارەتکارانی ڕێوڕەسمەکانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، زۆر باشتر بوو بەراورد بە ساڵانی پێشوو.

پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "لە دوو مانگی ڕابردوودا ئێمە کۆمەڵێک کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی دیکەی پارێزگاکە هەبوو، بە مەبەستی ئامادەکاریکردن بۆ پێشوازییکردن لە زیارەتکاران.

کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر، دەڵێت، "ئەمساڵ لە چاو ساڵەکانی پێشوو، کاری زۆر باشتر بۆ پێشوازییکردن لە زیارەتکارانی چله‌ی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن کراوە.

گوتیشی، "من سوپاسی هەموو بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم، بۆ ئەو هاوکاری و ئاسانکارییانەی ئەمساڵ کە بۆ چوون و گەڕانەوەی زیارەتکارانی ئێمە کردوویانە."




دوایین هەواڵەکان

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (پێشرەو عینەدین)، (یاسین تەھا) و (ئەکبەر حەیدەر سورەمێری) دەکات.

پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر ٩٥٪ی کارەکانی تۆڕی ناوخۆ و بەستنەوەی ھێڵەکانی تەواوبووە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- تیمەکانی کۆمپانیای کەیوەن لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ و بەستنەوەی بە ھێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی ھەولێرن و تا ئێستا توانراوە ٩٥٪ی تەواوی کارەکان ڕاپەڕێندرێن.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات

THURSDAY, 12 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچی دوایی باوکییەوە، سەرەخۆشی لە جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات.

 
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

THURSDAY, 12 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info-ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 12 MARCH 2026 17:03:35

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/3/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تیانی، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا..



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact