Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 MAR 2026 00:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جێگری پارێزگار بۆ KDP: پڕۆژەکانی سنووری دھۆک تەواو دەکرێن
| KDP.info


دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەڵێ، بڕیار دراوە لە سنووری پارێزگای دھۆک بە شێوەیەکی گشتی ئەو پڕۆژانەی تەواو نەکراون و پێویستن، تەواو بکرێن و بکەونە خزمەت ھاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای دھۆک.

ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە پارێزگای دھۆک بە بەشداریی بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە ئەنجام درا و بڕیار دراوە بەپێی ھەڵسەنگاندنی قەزا و ناحیەکان ئەو پڕۆژانەی پەیوەندییان بە خەڵکی سنووری پارێزگاکەوە ھەیە، پێویستە کارکردن تێیاندا دەست پێبکاتەوە و تەواو بکرێن.

جێگری پارێزگاری دھۆک گوتیشی، ئەو پڕۆژانە زیاتر پەیوەندییان بە خەڵکەوە ھەیە، کە لە ھەر شوێنێک وەستاون قایمقامی قەزاکان یاخود بەڕێوەبەرەکان ھەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەن و دەست بە تەواوکردنیان دەکرێت، کە ئەوان دیاری دەکەن کامە پڕۆژە زیاتر پێویستە بۆ سنوورەکەیان، چونکە لە ھەندێک ناوچە پڕۆژە ھەن بڕیار دراوە کارکردن تێیاندا دەست پێبکاتەوە و تەواو بکرێن، ئەمەش لە پێناو ئەوەی خزمەتی زیاتری خەڵکی خۆمان بکرێت و پڕۆژەکان تەواو بکرێن و بکەونە خزمەت ھاووڵاتیانەوە، بۆیە ئەمە بڕیارێکی گرنگە و لە ھەر ناوچەیەک ھەر پڕۆژەیەک پێویستە و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ژیانی خەڵکەوە ھەیە، کارکردن تێیاندا دەست پێدەکاتەوە و تەواو دەکرێن.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (ئارام جەباری) دەکات

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 23:03:21

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مەهدی ئەحمەد مامە جەباری) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەت و شای ئوردن دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 20:03:27

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شای ئوردن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان کردەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبوونەوە

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 19:03:07

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٣/١٨، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

حکوومەتی ھەرێم، ١٠ رۆژ پشووی راگەیاند

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 17:03:25

ھەولێر-KDP. info- فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی پشووی فەرمیی جەژن و نەورۆز راگەیاند

فەرھاد ئەتروشی، وردەکاری لەبارەی ھەناردەی نەوت و چەند پرسێکی دیکە خستە ڕوو

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 16:03:00

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "ئەو ھەشت خاڵەی پەرلەمانی عێراق دەریکردووە ھیچ خاڵێکی تێدا نیە دژی ھەرێمی کوردستان بێت، داواکارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێ کردن لە حکوومەتی عێراق ھەمووی دەستوورین." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact