Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 18 MAR 2026 21:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كۆمسیۆن بۆ KDP: شه‌ممه‌ی داهاتوو تیروپشك بۆ ناوی قه‌واره‌كان ده‌كرێت
| KDP.info


دهۆك-KDP.info- به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێ، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌رده‌وامن و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو تیروپشك بۆ ناوی قه‌واره‌ و كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌كرێت.

خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق و له‌ ئێستادا قۆناغی كۆتایی په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌كان به‌ڕێوه ‌ده‌چێت،‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش 2025/ 8/9 تیروپشك بۆ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ ده‌كرێت و هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ ژماره‌یه‌كی پێده‌درێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمسیۆن گوتیشی، "ڕۆژی دواتر هه‌ڵبژاردنی ئه‌زموونی به‌ڕێوه ‌ده‌چێت به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌و ئامێرانه‌ی له‌ ڕۆژی ده‌نگداندا به‌كار دێن، له‌ دهۆك 42 وێستگه‌ی ده‌نگدان ده‌بێت و بنكه‌یه‌كیش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی دهۆك ده‌بێت، له ‌ڕێگه‌ی دوو ئامێره‌وه‌ فه‌رمانبه‌رانی ئێمه‌ ده‌نگ له‌و وێستگانه‌ ده‌ده‌ن به ‌شێوه‌ی ئه‌زموونی تا بزانین چ كێشه‌یه‌كیان هه‌یه‌ و دڵنیا بین بۆ ڕۆژی ده‌نگدان.

خالید عه‌باس ڕوونیشی كرده‌وه‌، "له‌ ڕێگه‌ی چه‌ندین خولە‌وه‌ ڕاهێنان به‌ فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن كراوه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا تیروپشك بۆ ناوی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ده‌كرێت، تا ئه‌وانیش به‌شدار بن له‌ خولی ڕاهێنان و ته‌نیا له‌ پارێزگای دهۆك بۆ ڕۆژی ده‌نگدان ئێمه‌ پێویستمان به‌ 10 هه‌زار كارمه‌نده‌.

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت و شای ئوردن دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 20:03:27

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شای ئوردن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان کردەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبوونەوە

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 19:03:07

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٣/١٨، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

حکوومەتی ھەرێم، ١٠ رۆژ پشووی راگەیاند

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 17:03:25

ھەولێر-KDP. info- فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی پشووی فەرمیی جەژن و نەورۆز راگەیاند

فەرھاد ئەتروشی، وردەکاری لەبارەی ھەناردەی نەوت و چەند پرسێکی دیکە خستە ڕوو

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 16:03:00

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "ئەو ھەشت خاڵەی پەرلەمانی عێراق دەریکردووە ھیچ خاڵێکی تێدا نیە دژی ھەرێمی کوردستان بێت، داواکارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێ کردن لە حکوومەتی عێراق ھەمووی دەستوورین." 

بریندار حەیدەر باسی پلانی ئیدارەی دھۆک بۆ جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز دەکات

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 15:03:38

دھۆک -KDP.info- قایمقامی قەزای ناوەندی دھۆک دەڵێت "وەکو ئیدارەی پارێزگای دھۆک ئامادەکاری تەواومان کردوە بۆ جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز، بەرنامەیەکی تایبەتیش دانراوە بۆ پێدانی کارەبای موەلیدە بە ھاوڵاتیان لە ڕۆژانی جەژن و دوای جەژنیش."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact