Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 MAR 2026 16:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پاركی یەكتربڕی ڕێگەی هەولێر - مووسڵ لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر كرایەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لە شاری ھەولێر پارکی یەکتربڕی ١٢٠ مەتری کرایەوە، وەزیری شارەوانیش ئاماژە بەوە دەکات، زیاتر لە ١٠ ھەزار دار و ٢٢ ھەزار گوڵی تێدایە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ـی ئابی ٢٠٢٥، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کردنەوەی ئەم پارکە لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە، ھەروەھا لەلایەن نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتەوە بوودجەی بۆ تەرخانکراوە، ئەم پارکە لەسەر ڕووبەری ٢٠٥ ھەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە، لە یەکتربڕی شەقامی ھەولێر- موسڵ، لەگەڵ شەقامی ١٢٠ مەتری.

وەزیری شارەوانی گەشتوگوزار گوتیشی: لە نێو ئەم پارکەدا، زیاتر لە ١٠ ھەزار دار و ٢٢ ھەزار گوڵی تێدایە، لەگەڵ دوو بیری ئاو و دوو عەمباری تێدایە و ھەروەھا  ئاڵای کوردستان بە بەرزی ئاڵا ٥٠ مەتر، ڕووبەری ٤ ھەزار و ١٢ مەترە بۆ یەکەمجارە بەمشێوەیە دیزاین بکرێت، ئەمە جگە لەوەی جوانییەکەی بێ وێنە بە شوێنەکە دەبەخشێت، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی لە مووسڵەوە دێنە ھەولێر و ھەروەھا ئەوانەی بە فڕۆکە گەشت دەکەن و بەجدی کار لەسەر ئەوە دەکەین ڕێژەیی سەوزایی لە سەرجەم شارەکان زیاد بکەین، بەتایبەتی لە پایتەختی ھەرێمی کوردستان.

جگە لەم پارکە بڕیار وایە پشتێنەی سەوزایی لە دەورووبەری ھەولێر دروستبکرێت و ئەمساڵیش چەند پارکێکی دیکە بکرێنەوە.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (محەمەد تەها مستەفا) دەکات

FRIDAY, 13 MARCH 2026 11:03:04

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ (محەمەد تەها مستەفا) دەربڕی و ڕایگەیاند، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین."

 
ئیمانوێل ماکرۆن کوژرانی فەرماندەیەکی سوپای فەرەنسای لە هەولێر ڕاگەیاند

FRIDAY, 13 MARCH 2026 10:03:39

فەرەنسا-KDP.info- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەفسەرێکی سوپای وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە سنووری پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستداوە.  

 
ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 13 MARCH 2026 10:03:57

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە ژێر رۆشناییی ئەو دۆخە ئەمنی و هەستیارەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت، ڕاگەیەنراوێکی هۆشداریدەری بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لە مامەڵەی بەرپرسیارانەی دەزگاکانی راگەیاندن و هاووڵاتییان دەکاتەوە. هاوکات دەڵێت، هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان راسپێردراون بۆ گرتنەبەری رێکاری یاساییی توند بەرامبەر بە هەر پێشێلکارییەک.

 
چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (پێشرەو عینەدین)، (یاسین تەھا) و (ئەکبەر حەیدەر سورەمێری) دەکات.

پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر ٩٥٪ی کارەکانی تۆڕی ناوخۆ و بەستنەوەی ھێڵەکانی تەواوبووە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- تیمەکانی کۆمپانیای کەیوەن لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ و بەستنەوەی بە ھێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی ھەولێرن و تا ئێستا توانراوە ٩٥٪ی تەواوی کارەکان ڕاپەڕێندرێن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact