Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 10 MAR 2026 21:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دوای ساڵێك ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی كاریگه‌رییه‌كانی له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، تا ئێستا هه‌زار و681 موەلیده‌ كوژاونه‌ته‌وه‌. دەشڵێ، جگه‌ له‌ كوژانه‌وه‌ی موەلیده‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ و سووته‌مه‌نیش ده‌بێت.

فارس میرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لە وەزارەتی کارەبا، تایبه‌ت بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی پڕۆژه‌که‌وه‌ ته‌نیا له‌ هه‌ولێر تا ئێستا هه‌زار و 681 موەلیده‌ کە له‌ 722 شوێن كاریان ده‌كرد کوژاونەتەوە، تا پڕۆژه‌ی ڕووناكی فراوانتر بێت كوژاندنه‌وه‌ی موەلیده‌كان به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، تا كۆتایی پڕۆژه‌ی ڕووناكی هه‌موو موەلیده‌كان ده‌كوژێنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با گوتیشی، جگه‌ له‌ كوژاندنه‌وه‌ی موەلیده‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ش دروست كردووه‌ و ڕێژه‌یه‌كی زۆری سووته‌مه‌نیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پڕۆژه‌ی ڕووناكی له‌ زۆر ڕووه‌وە سوودی هه‌یه‌ و كاریگه‌ری ده‌بێت.

فارس میرخان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش‌ كرد، تا پڕۆژه‌ی ڕووناكی فراوانتر بێت، زیاتر كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون، به‌شێك له‌و كاره‌بایه‌ به‌رهه‌م دێت به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ بەهەدەر دەچێت، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو تۆڕی گشتی و به‌هۆی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی، به‌هه‌ده‌ردانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی له‌ ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کات

TUESDAY, 10 MARCH 2026 17:03:05

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد..

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

TUESDAY, 10 MARCH 2026 17:03:59

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی سێشەممە 10ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کرد

TUESDAY, 10 MARCH 2026 15:03:52

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کردسەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کرد.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازی و ئەمنی دەکات

TUESDAY, 10 MARCH 2026 15:03:18

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2026/3/10 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆك، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازی و ئەمنیی کرد کە تێیدا بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە، وەزیری ناوخۆ، سوپاسالاری پێشمەرگە و فەرماندە باڵاکانی هێزی پێشمەرگە ئامادەی بوون.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کرد

TUESDAY, 10 MARCH 2026 14:03:16

ھەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەشداری کرد لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا، برای شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact