Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 10 MAR 2026 23:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاوڵاتی
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووە بە زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 40%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.

 دوابەدوای ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، زۆرینەی هاوڵاتییان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری. ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام و هەرزانتر لەپاڵ ژینگەیەکی پاکتر لە هەرێمی کوردستان.

 دوایین ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی:

 

هەولێر

• هاوڵاتی: 1,458,000

• هاوبەش: 380,000

 

 سلێمانی

• هاوڵاتی: 976,500

• هاوبەش: 257,000

 

  دهۆک

• هاوڵاتی: 288,000

• هاوبەش: 79,000

 

  کۆی گشتی

• هاوڵاتی: 2,722,500

• هاوبەش:  716،000

هەرروەها، زیاتر لە 2,517 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی ڕووناکی:

 

  هەولێر

• ژمارەی مۆلیدە: 1,734

• هاوتای ئۆتۆمبیل (لەڕووی دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنەوە): 300,000

 

  سلێمانی

• ژمارەی مۆلیدە: 518

• هاوتای ئۆتۆمبیل: 90,000

 

 دهۆک

• ژمارەی مۆلیدە: 265

• هاوتای ئۆتۆمبیل: 46,000

 

  کۆی گشتی

• ژمارەی مۆلیدە: 2،517

• هاوتای ئۆتۆمبیل: 465،000

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوولەکانی مانگی پێنج. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە 14ـی ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.

تاوەکو کۆتاییی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێ دەگات.

ئەو ناوچانەی ئێستا لەژێر پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە:

 

● هەولێر:

ئەو ناوچانەی کە ئەم مانگە بوونەتە 24- کاتژمێری:

● مامزاوە, قەتەوی, کازیماوە, توڕەق, عەرەبکەند, کانی قڕژاڵە, قەریتاغ, بەستۆڕە, پیرمام, مەلا ئۆمەر, شێخەشال, بەحرکە, کەسنەزان, شا عومەر, پیرڕەش, گەزنە, بەرد حوشتر, دارەبەن, شاخۆلان, شەمامک, قۆریتان, باقرتە, ماستاوە, قوشتەپە, دەلاگوڵی سەروو و خواروو, قوچە بلباس, مورتکەی گەورە و بچووک, بێستانەی گەورە, قوشتەپە, مەخمور, دیبەگە, تۆپزاوە, چالووکی بچووک, خەبات - کەڵەک, ساتور, شامەمار, کەورگۆسک, گەینج

ئەو ناوچانەی پێشووتر بوونە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی:

● شادی, بەهاری نوێ, نازناز, بەختیاری, سەربەستی, کورانی ئەلبان, ڕزگاری, کوردستان, بەهار, کرێکاران, ئازادی, ماجیداوا, ڕاستی, نیشتیمان, ڕاپەڕین, نەورۆز, ماردین, زانیارى, تەعجیل, عەرەب, منارە, ژیان, تەیراوە, مستەوفی, سەلاحەدین, کوران عەنکاوە, عەنکاوە, شۆڕش, کانی, نوسەران, کوێستان, خانەقا, شەهیدان, سەیداوا, سێتاقان, کۆماری, ڕوناکی, پزیشکان, مەنتکاوە, مەهاباد, زانکۆ, حەمرین, شارەوانی, ئیسکان و موفتی, کارێزان, باداوا, مامۆستایان 1&2, خەبات, منارە 1&2, چوار چرا, زانایان و هەڤالان, سەروەران, چنار, برایەتی, خانزاد, ناوچەی پیشەسازی سەفین و باکوور, ڕاپەڕین, گوڵان 1, گوڵان 2. بێتواتەی نوێ, هەولێری نوێ, هێوا سیتی, حەسارۆک, ڕۆژهەڵات, نەورۆز سیتی, فلۆریا سیتی, ئەندازیاران, قەرەبۆ, لاوان, ئاشتی, شاری هیران, فەرمانبەران, جادەی کۆنی بنەسڵاوە, زۆنی بنەسڵاوە, دارەتۆ, زەیتون, ڕۆشنبیری, گردجوتیار, پیرزین, زۆنی شاری زێرین.

 

سلێمانی:

ئەو ناوچانەی کە ئەم مانگە بوونەتە 24- کاتژمێری:

● گوڵەباخ و خوار نەخۆشخانەى شۆرش, گەڕەكى كانیاو, گەڕەكى كازیوە, گەڕەكى كازیوە نزیك ووێستگەی كازیوە, كۆمپانیاى نەوزاد - بەشى 2, پڕۆژەى ئاو و زانكۆى گەشەپێدان, كۆمپانیاى نەوزاد , گەڕەكەكانى نزیك مزگەوتى فەجر, خوار بەرزاییەكانى قەیوان, بەرامبەر دیلان ستى , دیلان سیتى, كۆمپانیاى بیابان نزیك عباس باراوى, قڕگەى كۆن, قڕگەى كۆن, خوار كۆمپانیاى بیابان , بەشێكى كۆمپانیاى نەوزاد, شێخ ئاباد نزیك بەنزینخانەى پێشەوا, گەڕەكى چوارچرا, گەڕەكى چوارچرا, گەڕەكى چوارچرا +كەنەسورە, كورد ستى, كوردسیتى 1, كوردسیتى 2, دیە سیتى, وڵوبە, لوبنان سیتى, صائب سیتى, كەنە سورە, ئەوین سیتى ( بەشێكى فیدەرەكە), چوارچراى نوێ + باڵامبۆ, فڕۆكەخانە, بەكرەجۆ, گەڕەكى گۆران, گوندى بابان, كۆسەى چەم, شنیار سیتى ( بەشێكى فیدەرەكە), زراعە داخلى كچان چاودێرى كۆمەڵایەتى, صناعەى بەكرەجۆ بەشێكى بەكرەجۆى كۆن, نەخۆشخانەى بەكرەجۆ غاباتەكە, دائیرەى زراعە ئاوارەكانى كەركوك, گوندەكانى عزیز ئاوا, خەلیفاوا, كانى گۆمە, ناوچەى پیشەسازى, ئاوبارە, زانكۆى ئەمریكى, گەڕەكى مزگەوتى ئیحسان , گەڕەكى كۆسەى بان, دەروازە سیتى, سەیرانگاى نەورۆز+سیتى سینەما, گەڕەكى قلیاسان, گەڕەكەكانى نزیك ووێستگەى سەرچنار, شەهیدانى سەرچنار, بازاڕى سەرچنار, ماڵەكانى نزیك ئوتێل ئەبوسەنا, پاك سیتى, گردى سەرچنار, باران سیتى, هەوارى شار, هەوارى شار خوار پاركى هەوار, گەڕەكى كانى بەردینە, مایۆركا سیتى, كانى حەمەوكانی پیرە, زەرگەتەى كۆن, گەڕەكى هەرەوەزى, گەڕەكى كانى كوردە, گەڕەكى لاى گردە بڕاوەكە, گەڕەكى نزیك مزگەوتى ئەحمەد دارتاش, گەڕەكى پشت مزگەوتى شێخ سەعید, مەلا داود, هەوارى شار لاى دائیرەى خۆراك, هەوارى شار, تاڤگە, خێوەتە, گەڕەكى كانى كوردە, فەرمانبەران, زەرگەتەى كۆن, كانى سپیكە, هەوار +كانى سپیكە, تونێلى پێشڕەو, سەروەرى +زەرگەتەى كۆن, تجارى پردى كۆبانێ تا بەنزینخانەى بەختیار, كەڵەكن, كوردسات +سارداو, بەرامبەر گۆڕستانى كەڵەكن, سیتى تاوەر (بەشێكى فیدەرەكە), گەڕەكى كوردسات, تونێڵى پێشڕەو, گاردن سیتى, ڕۆژ سیتى + ئیمپایەر, گوندى ئەڵمانى 1 2 3, هەوارى شار, توە سپى , توە سپى تازە.

 

 

ئەو ناوچانەی پێشووتر بوونە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی:

● بازاڕ مەولەوی, توی مەلیک, هەواری تازە, کازیوە 1, کازیوە 2, سەیوان, گۆیژەی نوێ و هەوارە بەرزە, توی مەلیک, عەلی کەمال و دارۆغە, شەهیدانی ئازادی و ئازادی, گۆیژە, ئیسکان, ئیسڵاح. ئازادی, شێخان, زۆنەکانی مەجید بەگ, ئیبراهیم ئەحمەد, هەواری تازە, شاری بروسک, شاری خەونەکان, گۆێژەی نوێ, مامەیارە.

 

دهۆک:

ئەو ناوچانەی کە ئەم مانگە بوونەتە 24- کاتژمێری:

● ماڵتا سەرێ, بۆتان, دهۆک مۆڵ, میدیا, ماسیک 1, ماسیکێ - پارکی دڵشاد سەعید, ماسیکێ - قوتابخانەی حەلیز, ماسیکێ ٢, ماڵتا خارێ, ناوچەی زانکۆی دهۆک, نزارکێ, پیشەسازی نزارکێ, شیندۆکخا, سێگرکا, حی شورتە, زاوا, قەسارە, ئالوکا, گاڤارکێ, کەڤلا, زرکا, ئیتیت, ئیتیتا نوێ, بێرێ بەهار, بێسرێ, ئیمینکی, ئاڤریکێ, گەلی کورتکێ

ئەو ناوچانەی پێشووتر بوونە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی:

● بەڕۆشکێ, سەرهەڵدان, مەهمەدکێ, زۆزان, کانی مەهمەدکێ, خەبات، گرێ باسی, زانکۆی پۆلیتەکنیک, شاری کەیار, حەی مەلایان (KRO), مۆڵی دهۆک, پارکی ئازادی, ڕەزا ( حەی عەسکەری 2), زۆنەکانی گرێ سۆر, شاخکێ 1, ماڵتا 1, شاخکێ 2, زەری لاند, ماسیکێ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

TUESDAY, 10 MARCH 2026 22:03:00

هەولێر-KDP.info- لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات سەرکۆنەی ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کونسوڵخانەی گشتی ئیماراتیان لە ھەولێر کرد.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

TUESDAY, 10 MARCH 2026 21:03:00

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٣/١٠ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو ئەنجام دا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی له‌ ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کات

TUESDAY, 10 MARCH 2026 17:03:05

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد..

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

TUESDAY, 10 MARCH 2026 17:03:59

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی سێشەممە 10ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کرد

TUESDAY, 10 MARCH 2026 15:03:52

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کردسەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact