Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 14 MAR 2026 06:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی بەریتانیا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  رۆژی پێنجشەممە 31ـی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ئیدوارد ئاڵگرن، ڕاوێژکاری باڵای بەرگری بەریتانی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد.

لەو دیدارەدا کە بەڕێز ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە بە گشتی خرانە بەرباس و گفتوگۆ. هەروەها شاندی میوان ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیانەیان کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و پاڵپشتیی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و داوایانکرد هەرچی زووە ئەو هێرشانە بوەستێندرێن و ئەنجامدەرانیان ئاشکرابکرێن و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرایەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدار بوون.
 




دوایین هەواڵەکان

ئەم بڕیارە ئاراستەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم کرا

FRIDAY, 13 MARCH 2026 23:03:07

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پاراستنی سامانی ماسی لە وەرزی زاوزێدا، بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد و ڕێکاری توندیش بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (ئاکۆ نوری) دەکات

FRIDAY, 13 MARCH 2026 23:03:41

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا بۆ هەڤاڵ (ئاکۆ نوری)، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان، خوالێخۆشبوو (نوری ساڵح قادر) دەربڕی.

 
سیروان بارزانی: ئەم هێرشە لەم کاتە سەختەدا دەبێتە هۆی ناسەقامگیری وڵات

FRIDAY, 13 MARCH 2026 22:03:30

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە (گوێڕ-مەخموور)، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی سێ درۆنەوە هێرشێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی فەرەنسا لە میحوەرەکەمان.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

FRIDAY, 13 MARCH 2026 18:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی، ٢٠٢٦/٣/١٣ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، بە توندی سەرکۆنەی ھێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردووی سنووری مەخمووری بۆ سەر سەربازگەیەکی ھاوبەشی پێشمەرگە و ھێزەکانی فەڕەنسا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کرد کە لە ئەنجامدا سەربازێکی پلەداری فەڕەنسی گیانی لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە جووتیار عادل دەکات

FRIDAY, 13 MARCH 2026 18:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact