Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 MAR 2026 20:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا كۆبووه‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/٧/٣١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێزان وەزیر و سوپاسالاری پێشمەرگە و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ئەمنی و ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و پەلامار و جووڵەکانی داعش تاوتوێ کران، ھەروەھا باس لە پێویستیی کاراکردنی زیاتری ھەنگاوەکانی پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا.

ھەردوولا ھاوڕا بوون کە داعش ھێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سووریا بەتایبەتی، بۆیە پێویستە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ھاریکاری و ھەماھەنگی بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان و ھەموو ھاوکارییەک بکەن بۆ نەھێشتنی یەکجاریی ھێزەکانی لە سووریا و عێراق، بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوامیی ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتییان بە پێویست زانی.

ھەردوولا داکۆکییان کردەوە کە کورد و پێکھاتەکان لە سووریا دەبێ ھاوبەشێکی کارای ئێستا و داھاتووی وڵات بن، ھەروەھا دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتە و کاریگەرییەکانی بەسەر سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکەوە، پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە (د. جوتیار عادل) دەکات

FRIDAY, 13 MARCH 2026 20:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عادل مەحموود خالید) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

FRIDAY, 13 MARCH 2026 18:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی، ٢٠٢٦/٣/١٣ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، بە توندی سەرکۆنەی ھێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردووی سنووری مەخمووری بۆ سەر سەربازگەیەکی ھاوبەشی پێشمەرگە و ھێزەکانی فەڕەنسا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کرد کە لە ئەنجامدا سەربازێکی پلەداری فەڕەنسی گیانی لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە جووتیار عادل دەکات

FRIDAY, 13 MARCH 2026 18:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (محەمەد تەها مستەفا) دەکات

FRIDAY, 13 MARCH 2026 11:03:04

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ (محەمەد تەها مستەفا) دەربڕی و ڕایگەیاند، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین."

 
ئیمانوێل ماکرۆن کوژرانی فەرماندەیەکی سوپای فەرەنسای لە هەولێر ڕاگەیاند

FRIDAY, 13 MARCH 2026 10:03:39

فەرەنسا-KDP.info- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەفسەرێکی سوپای وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە سنووری پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستداوە.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact