Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 10 MAR 2026 18:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

په‌یامى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌ یادى ئه‌نفالى بارزانییاندا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکاندا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: دەستی ئەو دایکە دڵسۆزانە ماچ دەکەم کە بە خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتمان، منداڵەکانیان پەروەردە و گەورە کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:

ئەمڕۆ چل و دوو ساڵ بەسەر تاوانی سامناکی ئەنفالکردنی ھەشت ھەزار ھاووڵاتیی سڤیلی بێتاوانی بارزانیدا تێدەپەڕێت. لەم یادە خەمگینەدا، سەرمان لەبەردەم گیانی پاکیاندا دادەنوێنین و بەوپەڕی ڕێز و وەفادارییەوە بەبیریان دەھێنینەوە.

ئەنفالکردنی بارزانییان لەلایەن ڕژێمی ئەوسای عێراقەوە، بەردەوامیی زنجیرەیەک تاوان بوو بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان و قڕکردنی، بەڵام لەبەردەم خۆڕاگری و کۆڵنەدانی کوردستانییاندا شکستی ھێنا و بووە پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچەوانی ئەنجامدەرانییەوە.

دایکان، خوشکان، ھاوسەران و خێزانە بارزانییەکان دوای ئەو کارەساتە، دەردەسەری و نەھامەتییەکی بێھاوتا ژیان، ناچار بوون بەرگەی نەبوونی و ھەژاری و ژیانێکی سەخت و دژوار بگرن. دەستی ئەو دایکە دڵسۆزانە ماچ دەکەم کە بە خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتمان، منداڵەکانیان پەروەردە و گەورە کرد.

لەم یادەدا جەخت لە مافەکانی تەواوی قوربانییانی ئەنفالی بارزانییان و شاڵاوەکانی ئەنفال و ھەموو قوربانییانی ڕژێمی پێشوو دەکەینەوە. ئەرکی حکوومەتی عێراقە کە ھەرچی پێویستە بیکات بۆ بەدیھاتنی دادپەروەری و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان.

با ڕابردوو و ئازار و تاڵییەکانی ببنە پەند و وانە و ھاندەر تا ھەموو پێکھاتەکانی عێراق پێکەوە بە یەکترقبووڵکردن و ڕێزلەیەکگرتن و لێبوردەیی، ئاشتییانە و شکۆمەندانە بە ئازادی و سەرفرازی بژین و بێ جیاوازی وڵات کۆکەرەوەی ھەمووان بێت.

سڵاو لە یادی ئەنفالکراوانی بارزانی و تەواوی شەھیدانی کوردستان، ڕێز و پێزانین بۆ ھەموو ئەو جوامێرانەی لە ھەولێر و ناوچەکانی، بەھانای بارزانییە لێقەوماوەکانەوە چوون و یارمەتییان دان.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٧/٣١




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی له‌ ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کات

TUESDAY, 10 MARCH 2026 17:03:05

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد..

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

TUESDAY, 10 MARCH 2026 17:03:59

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی سێشەممە 10ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کرد

TUESDAY, 10 MARCH 2026 15:03:52

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کردسەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کرد.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازی و ئەمنی دەکات

TUESDAY, 10 MARCH 2026 15:03:18

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2026/3/10 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆك، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازی و ئەمنیی کرد کە تێیدا بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە، وەزیری ناوخۆ، سوپاسالاری پێشمەرگە و فەرماندە باڵاکانی هێزی پێشمەرگە ئامادەی بوون.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کرد

TUESDAY, 10 MARCH 2026 14:03:16

ھەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەشداری کرد لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا، برای شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact