Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 17 MAR 2026 06:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە سنووری لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان ھاوکاری بەسەر زیاتر لە ٣٠٠ کەمئەندام دابەش کرا
| KDP.info


شێخان-KDP.info-  بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی "ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا کورسی کەمئەندامان بەسەر زیاتر لە ٣٠٠ کەمئەندامی سنووری قەزای شێخان دابەشکرا، ھاوکاریش دەدرێتە ٦٠ کچ و کوڕ کە ھاوسەرگیری دەکەن، ئاھەنگی ھاوسەرگیرییان بۆ سز دەدرێت و ھەر یەکێکیشیان ١٠ملیۆن دیناریان پێدەدەین." 

ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی و بە ڕاسپاردەی فەرماندە مەنسور بارزانی کە پێش ماوەیەک کۆبوونەوەیەکی بە ئێمەکرد، باسی لەوە کرد، چەند کەمئەندام لە سنوورەکەمان ھەیە و پێویستیان بە کورسی کەمئەندامی ھەیە، ناوەکانمان بۆ ڕەوانە بکەن، ئێمە لەڕێگەی چاودێری کۆمەڵایەتی و ئۆرگانەکانی خۆمان ناوەکانمان کۆکردەوە، زیاتر لە ٣٠٠ کەمئەندام بوون، پێش دوو ڕۆژ ٢٤٥ کورسی کارەبایی، کە نرخی ھەر یەکێک ھەزار دۆلارە، لەگەڵ ٥٠ کورسی دیکەی کەمئەندامان، لە سنووری ئێمە دوور لە ئینتیمای حزبی و ئایینی ٣٣٥ کورسی لە مەراسیمێکدا بۆ کەمئەندامان دابەشکران." 

ساڵح حەیدەر گوتیشی "پاریش ٣٢٤ کورسی دیکەی کارەبایی بەسەر کەمئەندامان دابەش کران، کۆی گشتی ٦٣٥ کورسی بەسەر کەمئەندامان دابەش کراوە، ئەمەش وەکو گرنگیدان و ھاوکاریکردن بۆ کەم ئەندامان  کە سەرۆک بارزانی لە خەمی ھەموو تاکێک دایە، بەتایبەت کەمئەندامان." 

دەشڵێت "جگە لەوە ھاوکاری دەدرێتە ٦٠ کچ وکوڕ، ھەر یەکەیان ١٠ملیۆن دیناریان پێدەدرێت، پێنج ملیۆن دیناریان پێدراوە، لەکاتی ڕێکخستنی ئاھەنگ لە ١٦ی ئاب، خەرجی ئاهەنگی ھاوسەرگیری و پێنج ملیۆن دینارەکەی دیکەیان پێدەدرێت.

بەپێی ڕێنمایی ئەو جارە کوڕ و کچی شەھیدانی تێدا نەبوو، ئەوەش ساڵانە بەردەوام دەبێت، بۆ ھیچ مەبەستێک نییە، تەنیا سەرۆک بارزانی دەیەوێت ھاوکاری گەنجان و کەمئەندامان بکات." 

 

بڵند ئیبراھیم  




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە حاجی مەشھوود دەکات

MONDAY, 16 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە کەسایەتیی ناسراوی دھۆک حەجی مەشھوود مەلا ئەمین کرد بۆ کۆچی دوایی برای.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

MONDAY, 16 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٣/١٦، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ خاتوو ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئەنجام دا.

 
ناوی فەرمانبەرە گرێبەستەکان، بۆ پێدانی زەوی ئامادە دەکرێت

MONDAY, 16 MARCH 2026 15:03:43

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت،  ئامادەکاری دەکرێت دوای جەژن دەست بە وردبینی ناوی گرێبەستەکان بکرێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی پێدانی زەوی، ئێستا چاوەڕێی گەیشتنی ناوی  گرێبەستەکان دەکەین بۆ ئەوەی دەست بە وردبینی بکرێت.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و به‌رپرسى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌

MONDAY, 16 MARCH 2026 13:03:01

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز غولام محەمەد ئیسحاقزای، بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ بۆ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کرد.

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا

MONDAY, 16 MARCH 2026 12:03:30

هه‌ولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارین ئەو یادە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و یەک بڕیاری سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکانمان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان و قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان و دووبارە نەبوونەوەی ئەو تاوان و کارەساتە جەرگبڕانە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact