Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 DEC 2025 21:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەوەی ھەژماری منی ھەبێت دەتوانێت ئەو جۆرە قەرزە وەرگرێت
| KDP.info


بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت"دوای ھەوڵێکی زۆر توانیمان لە ھەرێمی کوردستانیش لە بانکەکان قەرز بەو خەڵکە بدەین کە ھەژماری منیان ھەیە یاخود کەفیلێکیان ھەیە بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا لە وزەی خۆر لە ماڵ دابنێن، بەھەزاران کەسیش لە ھەرێمی کوردستان داواکاری پێشکەش کردووە."

ئامانج مەحمود ھەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "دوای ھەوڵێکی زۆر توانیمان ڕەزامەندی وەرگرین بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستانیش قەرز بەو ھاووڵاتییانە بدرێت کە سیستەمی کارەبا لە وزەی خۆر دادەنێن، ئێستا لە بانکی جیھان، تەنمیەی عێراق و بانکی ئەھلی عێراق قەرز بە ھاووڵاتییان دەدرێت، ئەوانەی ھەژماری منیان ھەیە، یاخود یەکێک لەوانەی ھەژماری منی ھەیە دەبێتە کەفیلیان و پارەیان پێنادرێت، کۆمپانیا دەچێت سیستەمەکەیان بۆ دادەنێت، دەتوانێت تا ٤٥ ئەمپێر بە پاتریەوە لەماڵەوە دابنێن.
من یەکەم کەس بووم لە ھەرێمی کوردستان ئەو سیستەمەم دانا، کە ماوەی دوو مانگە دانراوە."
ئامانج مەحمود ھەرکی گوتیشی "ئێستا لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥ھەزار کەس ناوی خۆی تۆمارکردووە بۆ ئەوەی ئەو سیستەمەیان لەماڵەوە بۆ ببەسترێت کە قازانجێکی زۆری ھەیە و کارەبای بەردەوامیان بۆ دابین دەکرێت، ئەوقەرزەی وەریدەگرن لەماوەی حەوت ساڵ دەیگەڕێننەوە، کۆمپانیا دێن سیستەمەکان دەبەستن و پارەکە حیساب دەکرێت، بانکەکان بەقیست پارە لە هاووڵاتییان وەردەگرنەوە، ئەمەش ئاسانکارییە بۆ خەڵک و بۆ پەرەسەندنی ئەو سیستەمە."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو: گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:04

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه‌.

 
یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:27

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

 
جێگری پارێزگاری دھۆک باسی کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ دەکات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 15:12:08

دھۆک -KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەربارەی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە سەری ساڵ لە دھۆک گوتی "ئەو جۆرە بازاڕانە سوودی زۆریان ھەیە بۆ ساخبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی خۆمان، بۆیە بەپێی وەرز و کاتەکان فستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت دەکرێنەوە."

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact