Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 5 AUG 2025 07:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھاواری بۆ KDP: پڕکردنەوەی فۆڕمەكە لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیاندایە و پێویستە پەلە بکەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، پرۆسەی تۆمارکردنی فۆڕمی خۆراک تاوەکو سەرەتای مانگی داھاتوو بەردەوام دەبێت و ئەوەی خۆی تۆمار نەکات بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت. دەشڵێ، بڕیارە دوای کۆتاییھاتنی ئەو پرۆسەیە، کار بکرێت بۆ ئەوەی کوالیتی ماددە خۆراکییەکان باشتر بکرێت و زیادیش بکرێن.

سەروەر کەمال ھاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بەدیجیتەڵکردنی فۆڕمی خۆراک لە ھەرێمی کوردستان بەرەو کۆتاییە و وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراق فۆڕمی خۆراک بەئەلیکترۆنی دەکات لە ڕێگەی ئەپێکەوە لەناو مۆبایلەکانەوە، کە ھەموو زانیارییەکان زیاد دەکرێن وەکو لابردنی ئەو کەسانەی لە ژیاندا نەماون یاخود زیادکردنی ئەو منداڵانەی تازە لە دایک بوون، کە سەرەتا لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستی پێکردووە لە ٥/٦/٢٠٢٥ کە ٨٤%ی کارەکانی تەواو بووە لەو پارێزگایە و لە پارێزگای ھەولێر ٧٨%ی تەواو بووە و لە پارێزگای سلێمانی ٧٥%ی تەواو بووە، هەروەها لە پارێزگای دھۆکیش ٦٨%ی تەواو بووە، بۆیە بە گشتی ٧٦%ی تەواو بووە و پرۆسەکەش تا ٥/٧ بوو و دواتر درێژ کراوەتەوە تاوەکو ١/٨، لەبەر ئەوە پێویستە ھەموو خێزانێک تا ئەو وادەیە زانیارییەکان لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە تۆمار بکەن و لەگەڵ (جی پی ئێس) یەک خراوە ئەگەر لە دەرەوەی وڵات بێت تۆمار ناکرێت و زانیارییەکان وەرناگیرێت و پێویستە ئەوەی خۆی تۆمار دەکات لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بێت.

ھاواری گوتیشی، تاوەکو ئێستا دوو جار ماوەی تۆمارکردنی زانیاری و بەئەلیکترۆنیکردنی درێژ کراوەتەوە، خۆی سەرەتا تاوەکو ٥/٧ بوو دواتر تاوەکو ١٥/٧ درێژ کرایەوە و پاشان تاوەکو ١/٨ درێژ کرایەوە، بۆیە دیار نییە ئەو ماوەیەش درێژ دەکرێتەوە یاخود نا، کە لە ھەرێمی کوردستان ٥ ملیۆن و ٣٨٥ ھەزار کەس لە کۆی شەش ملیۆن و نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەس لە بەشەخۆراک سوودمەند دەبن، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان خۆیان تۆمار بکەن، ئەگەر تۆمار نەکرێن لە بەشەخۆراکی مانگانە بێبەش دەبن.

دەشڵێت، لەو ژمارەیەی سوودمەند دەبن، کە پێنج ملیۆن و ٣٨٥ هەزار کەسە، چوار ملیۆن و ١١ ھەزار کەس خۆی تۆمار کردووە و ڕێژەکەش بەردەوام لە زیادبووندایە، کە ئەو ئامارەی باسمان کرد تاوەکو پێش دوو ڕۆژ بووە، بۆیە ئەگەر هەر کەسێک تاوەکو سەرەتای مانگی داھاتوو خۆی تۆمار نەکات، بەشەخۆراکی دەبڕدرێت لە حاڵەتێکدا ئەگەر درێژ نەکرێتەوە، بۆیە ئەو کارەی دەکرێت ناوەکان دیار دەبن کێ مردووە و کێ لە دەرەوەی وڵاتە و حاڵەتی بێگانەی ئەگەر تێدا بێت ھەمووی لادەبرێن، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا کوالیتی ماددەکان باشتر بکرێت و مادەکانیش زیاد بکرێن، بۆیە پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمە لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیاندایە و پێویستە پەلەی لێ بکەن بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە بەشەخۆراکی مانگانە، چونکە لە ساڵی ڕابردوودا نۆ بەشەخۆراک و نۆ بەشەئارد بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش کراوە و لە مانگی ڕەمەزانیشدا ماددەکان زیاد کران و بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش کراون.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (جەوھەر شاواز گەڵاڵی) دەکات

MONDAY, 04 AUGUST 2025 23:08:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (ئازاد ئەحمەد شاواز)، پرسەنامەیەک ئاراستەی ھەڤاڵی بەڕێز (جەوھەر ئەحمەد شاواز گەڵاڵی) دەکات.

 

دەزگایەک لە ئاستی کاری ھەرێمیدا

MONDAY, 04 AUGUST 2025 22:08:00

فازڵ میرانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا ده‌کات

MONDAY, 04 AUGUST 2025 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٨/٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ماڵئاوایی بۆ کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی، پێشوازیی لە خاتوو کریستیانە ھۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی بیست ساڵی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

MONDAY, 04 AUGUST 2025 16:08:14

ھەولێر-KDP.info-   سەرۆک بارزانی بۆ یادی بیست ساڵی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

MONDAY, 04 AUGUST 2025 16:08:31

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 4ی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز  كریستیەن هۆهمەن باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact