Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 5 MAR 2026 03:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قەیران و دەرفەت
| KDP.info


د. چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا

چەند ساڵە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی مووچه‌خۆران، لەناو فشار و شەڕێکی دەروونی سەختی هات و نەهاتی مووچه‌، ڕێککەوتن و نەکەوتنی هەولێر و بەغدا دەژین. هەر جارەو بەهۆکار و پاساوێک، ئەو جەنگە دەروونییە درێژەی هەیە، وەکو بڵێی مەبەستێک لەپشت ئەو ئازاردانەهەبێت و بەغدا چێژی لی وەربگرێت. بەداخەوە دەزگا و کەناڵە میدیایەکانی کوردستانیش بۆ ئەوەی لایک و فۆڵۆوەرەکانیان زیاد بکات، تەنانەت هەندێکجار بۆئەوەی لەو کێبڕکێ میدیایەدا پێشی یەکتری بکەون بووینە بەشێکی سەرەکی ئەو جەنگە و دەروونی هاووڵاتییان زۆر ماندوو کردووە. تەنانەت لە ئێستادا هیچ هەواڵێک بەئەندازەی هەواڵی مووچه‌ لای گشت چین و توێژەکان بەپیر و لاو و ژن پیاو، تەنانەت منداڵانیش گرنگتر نییە؟! ئەم شەڕە دەروونییە لەسێ مانگی ڕابردوودا گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار.

بەهەر بەهایەک بێت هاووڵاتیانی کوردستان بەرامبەر ئەو جەنگە دەروونی، ئابووری و سیاسییەی هەڵگیرساوە خۆڕاگربووە، بەوئومێدەی ئەم قۆناغەش وەکو قۆناغەسەخت و دژوارەکانی ڕابردوو تێبپەڕێنین، و بەهێزتر لە جاران هەنگاو بۆداهاتووبنێین، ئەم گوتەیە زۆر ڕاستە کە دەڵێ: هەر زەڕبەیەک ئەگەر نەتکوژێت بەهێزترت دەکا. هەروەها لەناخی قەیرانەکاندا دەیان دەرفەتی تازە سەرهەڵدەدەن. کەواتە پشت بەستن بە هێز و خۆڕاگری ئەم میللەتە و مەترسی ئەوەی کە ئەم کێشمەکێش و ململانێیەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ئەگەری زۆر بەشێواز و مۆدێلی نوێ بەردەوام بێت، پێویستە بەپلان و ستراتیژێکی جیاواز ئەم قەیرانە بگۆڕین بۆ دەرفەت، بۆیە پێویستە لەمڕۆ بەدواوە لەستراتیژیەتی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستاندا، ئەم چەند خاڵە لەبەرچاوبگیردرێت:

1- داڕشتنی سیاسەتێکی فرە ڕەهەند بۆ بوژانەوەی کەرتی ئابووری لە کوردستان و برەودان بە فەرهەنگی کارکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی بەرهەمهێن و خاوەن کارامەیی. ئیتر دەبێ فەرهەنگی کارکردن بکەینە بنەمایەکی ڕەوشتی و هەر لەتەمەنی هەرزەکاریدا گەنجان ولاوانی کوردستان (بەکچ و کوڕەوە) بەڕێکار و میکانزمی جۆراو جۆر پەرە بە بەهرەکانیان بدرێت و بێنە ناو ژیانی کارکردنەوە، دروشمی (کارکردن بەهای بەرزی ڕەوشتییە، کارکردن کەسایەتییە…)بەرزبکەینەوە.

2- بەڕێگای بەهێزکردنی دامەزراوەی یاسایی و سستمی بانکی، چارەسەرکردنی دیاردەی گەندەڵی، زەمینەیەکی لەبار و تەندروست و یەکسان و هاوسەنگ، بۆ سەرمایەدار و خاوەنکارە ناوخۆیی و بیانییەکان بڕەخسێندرێت. بۆئەوەی بەشداری لە بوژانەوەی کەرتی ئابووری و دارایی کوردستان بکەن و دەرفەتی کارکردنی فرە بهێننە ئاراوە.

3- داڕشتنی ستراتیژێک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی مووچه‌خۆری حکوومەت، لەبری ئەوەی ژمارەی مووچه‌خۆری هەرێم وەکو ئێستا سەرووی یەک ملیۆن بێت و نزیکەی٨٠٪داهاتی هەرێم بۆئەمە بڕوات، لەبەرامبەردا زیادکردنی ڕێژەی مووچه‌خۆران لە کەرتی تایبەت و بازاڕی ئازاد و دابەزاندنی ئەم ڕێژەیە بۆ نیوه‌، بێگومان باری سەرشانی حکوومەت سوکتردەکات و بەداهاتی ناوخۆ بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا مووچه‌ دابین دەکرێت. بەم ستراتیژییەتە لەبری ئەوەی حکوومەت خەڵکی بژیەنێت خەڵک بەڕێگای ڕسومات و بەرهەمەکانیان حکوومەت دەژێنن. ئیتر کۆمەڵگاکەمان لە کۆمەڵگایەکی به‌كاربه‌ره‌وه‌، بۆ کۆمەڵگایەکی بەرهەمهێن دەبەین و لەو دۆخە وابەستەییە بەناوەند، ڕزگاری دەبێت.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیرى دەرەوەى ئێران پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٣/٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز سەید عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت.

 
سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی ھاوکاری و ھاوئاھەنگیی دوولایەنە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی(٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بە بۆنەی(٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.

 

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە دەکەن

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 15:03:28

ھەولێر-KDP. info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کرد.

 
لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥٠٠ پڕۆژەی ڕێگاوبان لە بواری جێبەجێکردن دان

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 15:03:15

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٧٥٠ پڕۆژە بە گوژمەی ترلیۆنێک و ٢٧ملیار دینار جێبەجێکراون،  ٤٥٨ پڕۆژەش بە بودجەی زیاتر لە ٤ترلیۆن دینار لە جێبەجێکردن دان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact