Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 17 AUG 2025 10:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھەزار و 392 پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەران دابەشکرا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران لە شارەوانی دارەشەکران بەڕێوەچوو و ھەزار و ٣٩٢ فەرمانبەر سوودمەندبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥.٧.٢٢، لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر، بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، دەستکرا بە دابەشکردنی ( ١ ھەزار و ٣٩٢ ) پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەشەکران، ھاوکات ڕۆژی پێنجشەممەش ( ٣ ھەزار ) پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی قوشتەپە دابەشدەکرێت.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ھەریەک لە مەریوان ھادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و حامید کاکەیی، قایمقامی پیرمام ئامادەی بوون، پارێزگاری ھەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە فەرمانبەران، دەستخۆشیان لە بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر و فەرمانبەرانیان کرد بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.

ئاماژەشی بەوەشدا، دوای بڕیاری ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، بەخۆشحاڵییەوە لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا توانرا ئەو ڕێکارانەی کە پێویست بوون بۆ دانانی نەخشەی کەرتی و دروستکردنی زەوی نیشتەجێبوون تەواو بکرێت.

جێگەی باسە، ڕۆژی ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٤، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی ھاووڵاتییانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان، ھەر فەرمانبەر و مامۆستا و پێشمەرگەیەک و کارمەندێکی ناوخۆ کە ‏ھەشت ساڵ خزمەتی ھەبێت و ھەر خانەنشینێکیش لە کاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەکی ٢٠٠ مەتری پێدەدرێت.




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ١٨ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات دەکات

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و، سەرجەم کارمەندانی تەلەفزیۆنی قەڵات کرد.

 

ھێز و لایەنە کریستیانەکان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، حزب و لایەنە کریستیانەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن.

 

سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمری بە خالید خۆشناو بەخشی

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- لە بەرامبەر کارەکانی و ئەو خزمەتەی پێشکەشی کردووە، سەرۆک بارزانی مەدالیایی بارزانی نەمری بەخشیە سەرمایەدار و وەبەرھێنەر خالید خۆشناو.

 
عەلی حوسێن باس لە دوا کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ده‌كات

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 21:08:59

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕینی پارتی، دووپاتی کردەوە، لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوون لە ئەیلوولی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کارەکانی بکات. دەشڵێت، لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت هەنگاوی باشمان بڕیوە.

 
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی: پارتی بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێت

SATURDAY, 16 AUGUST 2025 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە پەیامێکیاندا، کە ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە، وێڕای پیرۆزباییان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنیان، ھاتووە، کە ھیواخوازن ئەو یادە مەزنە ببێتە بنەمای یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەمەبەستی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و پێشوەچوونی ھەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact