Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 05:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

پێشەوا ھەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبه‌ت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە داھاتی ناوخۆ ١٢٠ ملیار دینار بۆ حکوومەتی عێراق ڕەوانە بکات و بۆ ڕادەستکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانیش، بە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ نەوتەکە ڕادەست دەکرێت.

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی، "لە بەرامبەر ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیکات، حکوومەتی عێراقیش بەپێی ھەمان ئەو ڕێککەوتنەی ئەنجام دراوە، ئەوانیش لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن و دواتریش ڕێوشوێنی پێویست بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەگرینە بەر، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق ڕێککەوتوون لەبارەی ڕادەستکردنی داھاتی ناوخۆ و ڕادەستکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و بەغداش مووچە ڕەوانە بکات، کە بڕیارە دوای پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت و مووچە ڕەوانە بکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 
کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ پڕۆژەی گەشتیاری گرینگ ئەنجام دەدات

FRIDAY, 18 JULY 2025 10:07:23

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact