ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ، بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه.
دەربارەی ئەم ماستەر پلانە، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە، لە هەوڵداین لەگەڵ کاسبکاران بگەینە میکانیزمێکی گونجاو بۆ ئەوەی زەرەرمەند نەبن.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دڵنیاییشی دا لەوەی كه هاووڵاتییانی ناوچەکە سوودمەند دەبن لە ماستەر پلانی ئەم پرۆژەیە.