Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 05:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی چاکسازی تورکمان ئیدانەی هێرشە درۆنیەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پارتی چاکسازی تورکمان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە هێرشە درۆنیەکانی بۆ سەر کێلگە نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە ڕایدەگەیەنن، بە ئامانجگرتنی کوردستان ھەوڵێکی ڕوونە بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بۆیە داوا دەکەین حکوومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەم ھێرشانە دابنیت و کۆتاییان پێبھێنیت.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پارتی چاکسازی تورکمان.

ھاووڵاتیانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردووە بەرامبەر بە حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق لە پێناوی دەستبەرکردنی مافە شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام جێگای داخە بە ئامانجگرتنی کوردستان ھەوڵێکی ڕوونە بۆ لاوازکردنی قەوارەی کوردستان، و بەردەوامی ئەم ھێرشانە بۆ سەر کێلگە نەوتیەکانی سنووری ھەرێمی کوردستان ئاماژەیەکی ڕوونە کە بەرنامەیەکی داڕێژراوە بۆ لاوازکردنی قەوارەی کوردستان، ئەم جۆرە ھێرشانە پێشیلکردنیکی بنەماکانی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیە.

بۆیە وەک پارتی چاکسازی تورکمان داوا دەکەین حکوومەتی عێراق پێویستە سنوورێک بۆ ئەم ھێرشانە دابنیت و کۆتاییان پێبھێنیت چونکە کاریگەری خراپ دروست دەکات لەسەر ئابووری و سامانی سروشتی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

لە کاتێکدا گفتوگوکان بەردەوامە لە نێوان بەغدا و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیوەست بە دەستپیکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و ھیواخوازین بە زووترین کات لایەنی پەیوەندیدار بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە نەخوازراوە بکات بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

 

عبدالقادر بازرگان

سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان

١٧ی تەممووز ٢٠٢٥




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact