ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجیاكان له هه‌رێمى كوردستان.
دەقی ڕاگه‌یه‌نراوەكەی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجیاكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتییان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه.
حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق پێویسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێویست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزینه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانیان. ئه‌و هێرشانه سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆیى و بیانى ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٥/٧/١٥