Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 JUL 2025 05:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتان دەستنیشان دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی "لەسەر ئاستی عێراق دوو شوێن لە هەریمی کوردستان دیاریکراون کێبڕکێ دەکەن بۆ نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریی تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین ئەنجامی باش بەدەست بێنین."

سیروان تەوفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "پێشبرکێ دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنی نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی کە لە هەموو عێراق دوو شوێن لە ھەرێمی کوردستان دیاریکراون ئەوانیش (ڕەواندز و بیارە)ن بەھۆی ئەوەی شوێنی گەشتیارین و ھەموو خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرن، بۆیە فایلی ھەردوو شوێن ئامادەکراوە، ئەمە لەسەر ئاستی وڵاتانە و عێراق شوێنی لەو شێوەیەی نییە و داوای لە ھەرێمی کوردستان کردوە شوێن دیاری بکات، ئێمەش لەسەر ئاستی عێراق ئەو دوو شوێنەمان دیاری کردوون، لەڕێگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشکەشی حکوومەتی عێراق کراون بۆ ئەوەی بەشداری لەو پێشبرکێیە بکەن، وەکو چۆن لەساڵی ٢٠١٤ ھەولێر بووە پایتەختی گەشتیاری، ئەمجارەش چاوەڕێ دەکەین ڕەواندز و بیارە بکرێنە گوندی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی."


سیروان تەوفیق گوتیشی "ئەوش بەڵگەیە کە ئەمن و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەبارە بۆ گەشتیاری و لە عێراق ئەوە نییە، هاوکات چەند سوودێکیشی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، کەرتی گەشتیاریی ھەرێمی کوردستان کێبرکێ لەگەڵ وڵاتان دەکات، کۆمپانیای گەشیاری و وەبەرھێنەری گەشتیاری دێنە ھەرێمی کوردستان و گەشتیاری زیاتریش ڕووی تێدەکەن، چونکە ئەو ھەڵبژاردنە ھەر جارە و لەسەر ئاستێک دەکرێت، ئەمجارە بۆ گوندی گەشتیارییە و ھەرێمی کوردستانیش بەشدارە، پێشبینی دەکەین بەھۆی ئەو فایلانەی ئامادەکراون ئەنجامی باش بەدەست بێنین کە لەسەر ئاستی ھەموو وڵاتانە و بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا هەڵبژاردنەکەی بەڕێوە بچێت."

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact