ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی سەرکەوتنی ھەردوو یانەی تۆپی پێی دھۆک و زاخۆ بۆ یاری کۆتایی جامی عێراق، پیرۆزبایی لە پارێزگاری دھۆک و سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ ١٣ـی تەمموزی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دھۆک و یانەی زاخۆ بۆ یاری کۆتایی جامی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک و گۆھدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامدا.
لە ھەردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وێرای پیرۆزباییکردن، سەرۆک بارزانی دەستخۆشی خۆی گەیاندە پارێزگاری دھۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ھەردوو یانەی دھۆک و یانەی زاخۆ و راھێنەری ھەردوو یانەکە و یاریزانانی ھەردوو یانەکە و تەواوی وەرزشوانانی کوردستان و ھیوای سەرکەوتنی زیاتری لە پاڵەوانییەتیەکان بۆ ھەردوو یانەکە خواست و سوپاسی کردن.