بەغدا-KDP.info- سەرچاوەیەکی باڵا لە بەغدا ئاشکرایکرد، ئەمشەو لە سەردەستپێشخەری جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردییەکان بە بەشداری وەزیرە کوردەکان بەڕێوە دەچێت.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی فراوان بە بەشداری فراکسیۆنە کوردستانییەکان و وەزیرە کوردەکان بەڕێوەدەچێت کە کۆبوونەوەکە لەسەر دەستپێشخەری جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوەکە دەشڵێت، مەبەست لەو کۆبوونەوەیە گفتووگۆکردنە لەبارەی کۆمەڵێک پرس، لەوانە یەک ھەڵوێستی لایەنە کوردییەکان و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.
بڵند ئیبراھیم