Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 JUL 2025 05:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گوتاری ئەمڕۆی كوردستانی
| KDP.info


فازڵ میرانی‮‬ 

«لێرەوە ئێمە، هەم گەلەكەمان، هەم هێز و لایەنانی سیاسی، لە پاڵ هەمەجۆر ڕێكخراو و كۆمەڵە و سەندیكا و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، خۆمان لە بەردەم ئەركێكی پیرۆزدا دەبینینەوە، ئەركی كاركردن بە خواست و ناوەرۆكی كوردانە و كوردایەتی، نەك حیزبایەتی، لەوەش گرنگتر یەكگرتوویی هێز و لایەنانی سیاسیی كوردستان و یەكگرتوویی گوتاری كوردستانییانە، كە لە سەرووی هەموو گوتارێكی دیكەوە بێت. یەكدەنگی و یەك هەڵوێستیی نێوماڵی كورد، بەهێزترین فاكتەری گەلەكەمانە بەرانبەر بەوانەی هەوڵی ڕێگریكردن لە ڕەوڕەوەی ڕوو لە گەشە و پێشكەوتنی وڵاتەكەمان و بەرەوپێش چوونی پرسی نەتەوەكەمان دەدەن».

كاروانی ڕوو لە هەورازی تێكۆشانی مرۆیی و نەتەوەیی و نیشتمانییانەی گەلەكەمان لەگەڵ ئاڵوگۆڕی هەلومەرج، قۆناغ بە قۆناغ ئەرك و پەیوەستییەكانی دەگۆڕێن. لایەنی بەرانبەر هەردەم لە دیدگایەكی نادروستەوە لە دۆزی ڕەوای كوردی ڕوانیوە، ئەمەش پرسەكەی بەرەو ئاڵۆزی بردووە. دەوڵەتی عێراق تا ئێستا گرفتی ناسنامە و بە هاووڵاتی ناساندنی دانیشتووانی هەیە، بە چەشنێك ئەو دەوڵەتە لە گەیشتن بە پێگەی دەوڵەت بە گوێرەی بنەماكانی سەردەم، تووشی گرفتی گەورە هاتووە، بەڵگەش دۆخی ناسەقامگیری ئەو وڵاتەیە، كە لە ئاست بەدیهێنانی گەشە و بووژانە و خۆشگوزەرانیدا، بە ئەندازەی پێویست سەركەوتوو نەبووە، لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتیشەوە نەیتوانی ئاشتەوایی و سەقامگیری بەدی بهێنێت، لەم دۆخە نادروستەدا، كورد كە لە پەراوێزدا قەتیس كرا، باجێكی قورستر لە پێكهاتەگەلی دیكەی ئەتنیكیی ئەو وڵاتە دا.

دوای نەمانی ڕژێمی پێشووی دیكتاتۆر، بەتایبەتی لە دوای ئەرێ كردنی دەستووری 2005ی دەوڵەتی عێراق، دۆخی كورد لە كوردستانی باشووردا پێی نایە قۆناغێكی دیكەوە، هیوا و ئومێدی زۆر بە ڕەوشی دوای ئاوابوونی دیكتاتۆریەت هەڵچندرا، ڕیشەی گرفتەكەش لە عەقڵی نەگۆڕی دەستەبژێری دەسەڵاتداری بەغدایە، كە سەرەڕای هەموو ئەو گۆڕان و وەرچەرخانەی لە دۆخی سیاسیی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدی دێن، ئەوان لە بازنەی «منی ناوەند و تۆی پەراوێز» دەرناچن، بۆیە نە ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری و نە دەستووری عێراق، نەیانتوانی پرسی كورد لە عێراق بە كۆتا ئاكام و ئەنجام بگەیەنن.

ئەمڕۆ دوای ڕووبارێك خوێن و دنیایەك ئەشك و قوربانی، كە پووچەڵ بوونەوە و ناكارا بوونی ڕێكاری زەبروزەنگ و توندوتیژیی سەلماند، دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی بەغدا بۆ دژایەتی كردنی مافی كورد و كوردستانیان، ئەو مافانەی دەستووری وڵات سەلماندوونی، ئەجیندای سیاسی تێكەڵ بە ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی دەكەن، ئامانجیش لێدانی گەلی كوردستان و ڕاگرتنی ڕەوڕەوەی گەشە و پێشكەوتنی ئەم گەلەیە.

لێرەوە ئێمە، هەم گەلەكەمان، هەم هێز و لایەنانی سیاسی، لە پاڵ هەمە جۆر ڕێكخراو و كۆمەڵە و سەندیكا و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، خۆمان لە بەردەم ئەركێكی پیرۆزدا دەبینینەوە، ئەركی كاركردن بە خواست و ناوەرۆكی كوردانە و كوردایەتی، نەك حیزبایەتی، لەوەش گرنگتر یەكگرتوویی هێز و لایەنانی سیاسیی كوردستان و یەكگرتوویی گوتاری كوردستانییانە، كە لە سەرووی هەموو گوتارێكی دیكەوە بێت. یەكدەنگی و یەك هەڵوێستیی نێوماڵی كورد، بەهێزترین فاكتەری گەلەكەمانە بەرانبەر بەوانەی هەوڵی ڕێگریكردن لە ڕەوڕەوەی ڕوو لە گەشە و پێشكەوتنی وڵاتەكەمان و بەرەو پێش چوونی پرسی نەتەوەكەمان دەدەن، كە ئیدی لە ڕاپەڕینی 1991 بە دواوە، لە پای ئەو هەموو قوربانی و خۆڕاگرییەی گەلەكەمان، پێی ناوەتە قۆناغێكی پێشكەوتووترەوە. پاراستنی دەستكەوتەكانی گەل و وڵاتمان و درێژەدان بە داكۆكیكردن لە مافی نەتەوەییمان، ئەركی یەكەم و هەرە پیرۆزی تێكڕای لایەنانی سیاسی و ڕێكخراوەیی و تاك بە تاكی كۆمەڵگەكەمانە. لەوەش دڵنیاین، گەلەكەمان لە تاقیكردنەوەی زۆر سەخت و دژواردا، سەركەوتنی بەدەست هێناوە، لە درێژەدان بە كاروانی گەیشتن بە دوایین مەنزڵی سەرفرازیمان كۆڵی نەداوە و كۆڵیش نادات.

بژی كورد بژی كوردستان

 

بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact