Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 MAR 2026 01:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە بە پلانێکی ستراتیژییەوە هەنگاوی بەرەو بەهێزترکردنی کوردستان ناوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرجەم سێکتەرەکان هەنگاو بە هەنگاو دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانى کرد.

له‌ بواری خزمەتگوزاریی تەندروستی

لە هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاریی تەندروستی بێبەرامبەر پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێت، لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا 31 نەخۆشخانەی گرینگ دروست دەکرێن کە 18ـەیان تەواو بوونە و کەوتوونەتە خزمەت هاووڵاتییان و 13 نەخۆشخانەی دیکەش لە دروستکردندان، هەروەها بەشێکی زۆر لە نەخۆشخانە کۆنەکان نۆژەن کراونەتەوە و هاوتەریبکراون لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان.

لە هەرێمی کوردستان ساڵانە نزیکەی 15 ملیۆن کەس سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن و بەهۆی بەرزی کوالێتی چارەسەری و خزمەتگوزاری 85%ـی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە حکوومییەکان چارەسەریان پێشکەش دەکرێت.

لە پێناو نەهێشتنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو و قاچاخ لە هەرێمی کوردستان، کابینەی نۆ پڕۆژەی ستیکەری دەرمانی دەست پێکرد و ئێستا هیچ دەرمانێك بەبێ ستیکەی حکوومەت، لە دەرمانخانەکان نافرۆشرێت و لەم ستیکەرە نوێیەش لە ڕێگەی کیوئاڕ کۆدێکەوە سەرجەم زانیاری پێویست لەسەر دەرمانەکە و نرخەکەشی پێشکەش بە چارەخوازان دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیایی بە هاووڵاتییان بدرێت لە سەلامەتی و کوالێتی دەرمانەکان. ئەم ستیکەرە تایبەتمەندییەکی ناوەزەی هەیە کە تەکنەلۆجیای نانۆی بۆ بەکار هێندراوە و ساختە ناکرێت.  




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (ئارام جەباری) دەکات

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 23:03:21

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مەهدی ئەحمەد مامە جەباری) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەت و شای ئوردن دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 20:03:27

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شای ئوردن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان کردەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبوونەوە

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 19:03:07

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٣/١٨، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

حکوومەتی ھەرێم، ١٠ رۆژ پشووی راگەیاند

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 17:03:25

ھەولێر-KDP. info- فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی پشووی فەرمیی جەژن و نەورۆز راگەیاند

فەرھاد ئەتروشی، وردەکاری لەبارەی ھەناردەی نەوت و چەند پرسێکی دیکە خستە ڕوو

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 16:03:00

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "ئەو ھەشت خاڵەی پەرلەمانی عێراق دەریکردووە ھیچ خاڵێکی تێدا نیە دژی ھەرێمی کوردستان بێت، داواکارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێ کردن لە حکوومەتی عێراق ھەمووی دەستوورین." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact