Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 15 MAR 2026 23:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌
| KDP.info


سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری نشینگه‌ و پاسپۆرتی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڵێ "ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌."

عه‌قید سالا ته‌حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ و پاسپۆرتی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاحی ئۆمه‌ران یه‌كێكه‌ له‌و ده‌روازانه‌ی ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتی بۆ گه‌شتكردن به‌كاری دێنن، ساڵانه‌ به‌پێی ئاماری به‌رده‌ست ڕێژه‌ی گه‌شتكردن له‌ڕێگه‌ی ده‌ورازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌، ته‌نیا له‌ ساڵی ڕابردوو (2024) له‌و ده‌روازه‌یه‌ ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س گه‌شتیان كردووه‌."
به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ و پاسپۆرتی حاجی ئۆمه‌ران ده‌شڵێت "لەڕێگه‌ی ئامێری پێشكه‌وتوو ڕێگه‌ له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی ساخته‌كاری ده‌گیرێت، ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی نشینگه‌ مه‌شق و ڕاهێنانیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پاسپۆرتی ساخته‌ گه‌شت ئه‌نجام نه‌دات."

عه‌قید سالار ته‌حسین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "هه‌موو ئەو كه‌سانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران گه‌شت ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ ڕێكاری یاسایی تێده‌په‌ڕن، له‌ڕێگه‌ی ڤیزاوه‌ مافی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و هاتنه‌ ژووره‌وه‌یان پێ ده‌درێت، به‌رده‌وام ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن و به‌ڕێزه‌وه‌ پێشوازی له‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ین."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

ھەڵەبجە، برینێکی قووڵ و ھێمایەک بۆ ستەم

SUNDAY, 15 MARCH 2026 21:03:00

فازڵ میرانی

 
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە

SUNDAY, 15 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە دوای ئەوەی بڵاوی کردبووەوە کە گوایە ھەرێمی کوردستان ئامادە نییە بەشێکی نەوتی عێراق بەڕێگەی بۆڕی بۆ تورکیا بنێردرێت.

 
بۆ ساڵی تازەی خوێندن ٢٩ پەرتووکی نوێ ئامادە دەبن

SUNDAY, 15 MARCH 2026 16:03:47

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنیەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت،  بۆ ساڵی داھاتوو ٢٩ پەرتووکی تازە تەواو دەبن بۆ ساڵی نوێی خوێندن و دەخوێندرێن.

وردەکاری ئەنجامدانی مەراسیمی یادی نەورۆز لە ئاکرێ

SUNDAY, 15 MARCH 2026 15:03:03

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھونەری ئاکرێ دەڵێت، بۆ ئەمساڵ مەراسیمی ئاگری نەورۆز لە ئاکرێی پایتەختی نەورۆز بەتەواوی بەڕێوە دەچێت.

لە پارێزگای دھۆک ھەزاران پارچە زەوی دابەش دەکرێن

SUNDAY, 15 MARCH 2026 15:03:21

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دھۆک دەڵێت، بەردەوام ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت و، پێش جەژن 2ھەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێن.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact