Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 16:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

ڕابەر حوسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر پاك كرانەوە، لە هەر سەعاتێك بێت پڕۆژەكە دەكەوێتە كار و ئاو بۆ ماڵان بەردەدرێتەوە، ئەگەری زۆرە لەو هەفتەیە بێت.

ڕابەر حوسێن باسی لەوەش كرد، "ئەو بەشەی لە سەرەتای پڕۆژەكە دەكەوێتە كار و هاووڵاتییان تێیدا سوودمەند دەبن، ئەویش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە، ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە، كێشەی كەمئاوی لە شاری هەولێر چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی داخستنی زیاتر لە هەزار بیری ئاو، بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و بەفیڕۆنەدانی.

لە هەشتی ئەیلوولی ساڵی رابردوو، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێری دانا، پڕۆژەكە بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلارە، لە ماوەی كەمتر لە 550 ڕۆژ جێبەجێ دەكرێت و بە تەواوبوونی پڕۆژەكە،‌ كێشەی كەمئاوی لە شاری هەولێر بە ڕێژەی 100% چارەسەر دەبێت.




دوایین هەواڵەکان

ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:13

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری نشینگه‌ و پاسپۆرتی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڵێ "ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌."

 
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ: کارەکانی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەبێ کێشە بەڕێوە دەچن

SATURDAY, 12 JULY 2025 15:07:52

چەمچەماڵ -KDP.info- قایمقامی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت "سەرجەم کێشەکانی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ چارەسەرکراون، ئێستا کارەکان زۆر بەباشی و بێ گرفت بەڕێوە دەچن، دوای تەواوبوونیش سوودی بۆ ٢٠٠ھەزار کەس دەبێت."

 

مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact