ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەکدانانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) دەکات و داكۆكى له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، ئه‌مه هه‌نگاوێكى دیكه‌ى گرینگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنیاین ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه و هه‌نگاوى دیكه‌ى كرده‌یى به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌یه‌كى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ چه‌كدانان ده‌كه‌ین كه له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌ركردایه‌تیى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌داران و كه‌سایه‌تى و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى توركیا، له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه هه‌نگاوێكى دیكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنیاین ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه و هه‌نگاوى دیكه‌ى كرده‌یى به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌یه‌كى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ته‌واوى پابه‌ندیمان به به‌رده‌وامیى هه‌موو پشتیوانى و پشتگیرییه‌ك بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. له‌م پێناوه‌دا وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو یارمه‌تى و ئاسانكارییه‌كى پێویست و جێبه‌جێكردنى هه‌ر ئه‌ركێك کە بكه‌وێته سه‌ر شانمان.
پرۆسه‌ى ئاشتى له كاتێكدایه كه ناوچه‌كه به قۆناغ و دۆخێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لایه‌ك ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتیدا بده‌ن. له ئاشتیدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌ركه‌وتنى ئاشتى، خزمه‌ت به توركیا و ته‌واوى ناوچه‌كه و هه‌موو لایه‌ك ده‌كات.
سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌ستپێشخه‌رى و پشتگیرى و هه‌وڵه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێزان باخچه‌لى و ئۆجالان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانین كه كار له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتیدا ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/7/11