Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 16:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هه‌نگاوه‌كانی کابینەی نۆیه‌م بۆ سەقامگیری ئاسایشی خۆراكی هه‌رێمی كوردستان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە بە پلانێکی ستراتیژییەوە هەنگاوی بەرەو بەهێزترکردنی کوردستان ناوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرجەم سێکتەرەکان هەنگاو بە هەنگاو دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانى کرد.

کشتوکاڵ 

هەمەچەشنکردنی ئابووری یەکێك بوو لە سیاسەتەکانی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشووتر جووتیاران بەهۆی ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان ناڕەزیی بوون، بەڵام ئێستا جووتیاران خۆشحاڵن بە ساخبوونەوەی بەرهەمەکانیان. 

کابینەی نۆ هەنگاوی گرنگی بۆ سەقامگیری ئاسایشی خۆراك ناوە، بە جۆرێك لە ڕێگەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران چەندین سایلۆ و پەنکەری  گەورەی دروست کردووە کە توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 800 هەزار تۆن گەنمیان هەیە و ساڵانە ئەم گەنمەی کە جووتیاران ناتوانن پێشکەشی سایلۆ حکوومییەکانی بکەن بەهۆی دیاریکردنی بڕێکی کەم لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە ئێستا ئەو گەنمە زیادەیە لە لایەن ئەم سایلۆیانە لە چوارچێوەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران وەردەگیرێن. 

هەروەها بە پشتیوانیی حکوومەت بەرهەمەکانی هەنار، سێو، ترێ، سماق، تەحین، هەنگوین، قارچك و پەتاتە هەناردەی وڵاتانی کەنداو و ئەورووپا دەکرێن. 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، هێندە پێداگربووە لەسەر بەهێزترکردنی کەرتی کشتوکاڵی، کە وا یکردووە قەبارەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.8%ـەوە بەرز ببێتەوە بۆ 10%ـی تیکڕای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. هەروەها لە کابینەی نۆیەمدا 30 هەزار خانووی پلاستیکی، 7 کارگەی بەرهەمی پەتاتە، 11 کارگەی جۆراوجۆری کشتوکاڵی و 101 کۆگای ساردکەرەوە دروست کراون کە هەزاران جووتیار و هاووڵاتی لێی سوودمەندبوونە. 

ئەمە جگە لەوەی لە زۆربەی بەرهەمە پەلەوەرییەکان گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی و تەنانەت بەشێكی زۆر لە بەرهەمە پەلەوەرییەکان هەناردەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێن.




دوایین هەواڵەکان

ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:13

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری نشینگه‌ و پاسپۆرتی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڵێ "ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌."

 
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ: کارەکانی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەبێ کێشە بەڕێوە دەچن

SATURDAY, 12 JULY 2025 15:07:52

چەمچەماڵ -KDP.info- قایمقامی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت "سەرجەم کێشەکانی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ چارەسەرکراون، ئێستا کارەکان زۆر بەباشی و بێ گرفت بەڕێوە دەچن، دوای تەواوبوونیش سوودی بۆ ٢٠٠ھەزار کەس دەبێت."

 

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact