Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 17:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە، 10ـی تەممووزی 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان سبه‌ی میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و چارەنوسساز دەکات، هیوادارین سەرەتایەکی باش بێت بۆ بەڕێوەچوونی هەنگاوی زیاتری پرۆسەکە.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "هەرێمی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئاشتیی بووە، سەرۆک بارزانی هەوڵی زۆری داوە بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە بە باشترین شێوە.

دڵشاد شەهاب ئاماژە بەوە دەکات، "هەرێمی کوردستان زەرمەندی سەرەکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا بووە، هیچ کەس و لایەنەک لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کورستانەوە میوانداری نەکراوە، چونکە ئێمە لایەنی هاریکارین.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم جەختی لەوە کردەوە، "لە داهاتوودا حکوومەتی هەرێم گرنگی زۆر بە ئاوەدانکردنەوەی هەموو ئەو ناوچە و دەڤەرانە دەدات، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان زیانیان بەرکەتووە و دانیشتوانەکانیان نەیانتوانیوە تێیدا به‌ ئارامی بژین.

بڕیار وایە سبەی هەینی، 11ـی تەممووزی 2025، ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری  پەکەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوە بچێت. 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:38

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:13

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری نشینگه‌ و پاسپۆرتی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڵێ "ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌."

 
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ: کارەکانی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەبێ کێشە بەڕێوە دەچن

SATURDAY, 12 JULY 2025 15:07:52

چەمچەماڵ -KDP.info- قایمقامی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت "سەرجەم کێشەکانی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ چارەسەرکراون، ئێستا کارەکان زۆر بەباشی و بێ گرفت بەڕێوە دەچن، دوای تەواوبوونیش سوودی بۆ ٢٠٠ھەزار کەس دەبێت."

 

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact