هه‌ولێر -kdp.info- سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ده‌زگا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ست پێكردووه و هه‌نگاوی گه‌وره‌تریش ده‌نێین بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر."
مووسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له كاتی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شیاندنه‌وه‌ی ئاڵووده‌بووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لە چه‌ندین بۆنه‌شدا سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووەته‌وه، شه‌ڕێكی گه‌وره‌مان له‌پێشه و گه‌وره‌تره له جینۆساید و ئه‌نفال و هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر میلله‌تی ئێمه‌دا هاتوون، ئه‌ویش مادده‌ی هۆشبه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی حكوومەت داوای له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد به جیددی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بوه‌ستن، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌رده‌وام په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ئامۆژگاری وەردەگرێت و كاری له‌سه‌ریان كردووه و له به‌رنامه‌كانماندا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، واته لەبەر ڕۆشنایی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌زگا هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستپێكردووه."
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی گوتیشی "ئێمه ده‌زانین شیاندنه‌وه به‌س نییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڵكو پێویستی به هۆشیاركردنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری هه‌یه، تا خه‌ڵك له مه‌ترسی و لێكه‌وته‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان هۆشیار بکرێتەوە، گرنگه هه‌موو خه‌ڵكی له یه‌ك سه‌نگه‌ردابن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، چونكه كاره‌ساته‌كه مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌موو كه‌س و خێزانێك هه‌یه."
مووسا ئه‌حمه‌د ڕوونی كرده‌وه "له‌گه‌ڵ میدیا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامین بۆ فراوانكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پلانه‌كه‌مان، ئه‌مه‌ی كراوه سه‌ره‌تایه‌كه و هه‌نگاوی گه‌وره‌تر له‌ڕێگان، به‌رنامه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ڕاوێژكاری زانستی بگه‌یه‌نینه هه‌موو ماڵێك و شوێنێك، هه‌ر له مزگه‌وته‌وه بگره تا قوتابخانه و زانكۆكان، ڕۆژ به ڕۆژیش فراوانتری ده‌كه‌ین، شه‌ڕی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌رۆكی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه و پێویسته پێكه‌وه به‌گژ ئه‌و شه‌ڕه‌دا بچینه‌وه."
قائید میرۆ