Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 31 JUL 2025 04:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی پەیامێكی هاوخەمیی بڵاوكردەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوخەمی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی ئەمڕۆی ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا کرد.

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "ئێمە بە خەم و نیگەرانییەوە چاودێری ڕەوشی لافاوەکەی تێکساس لە ئەموریکا دەکەین".

سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا نووسیویەتی، "لەم کاتە سەختەدا ھاوخەمی خۆم بۆ خانەوادەی قوربانییانی ئەو لافاوە دەردەبڕم". هاوکات ھیوای چاکبوونەوەشی بۆ سەرجەم ئەو کەسانە خواست کە لافاوەکە زیانی پێگەیاندوون.

بەپێی دوایین ئاماری میدیاکانی ئەمەریکا، لە ئەنجامی دروستبوونی ئەو لافاوەی بە تایبەت لە ناوچەی کیێر لە ویلایەتی تێکساس ڕوویداوە، زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کوتلەی وەزاری پارتی لە حکوومەت ئەنجامدا

WEDNESDAY, 30 JULY 2025 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە کوتلەی وەزاری پارتی لە حکوومەتی ھەێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا پێداگیری لە پاساوە نا دەستووریەکانی حکوومەتی عێراق لە بەرانبەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

 
ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ڕۆژنامەی ئەڤرۆ: جێگەی ستایش و دەستخۆشین

WEDNESDAY, 30 JULY 2025 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی بیست و دووەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (ئەڤرۆ)، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و کادیر و کارمەندانی ڕۆژنامەی ئەڤرۆ کرد.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌ هه‌واڵى به‌ڕێز ئه‌لمالكى ده‌پرسێت

WEDNESDAY, 30 JULY 2025 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نووری مالیکی کردوو ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.

لە سنووری لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان ھاوکاری بەسەر زیاتر لە ٣٠٠ کەمئەندام دابەش کرا

WEDNESDAY, 30 JULY 2025 19:07:44

شێخان-KDP.info-  بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی "ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا کورسی کەمئەندامان بەسەر زیاتر لە ٣٠٠ کەمئەندامی سنووری قەزای شێخان دابەشکرا، ھاوکاریش دەدرێتە ٦٠ کچ و کوڕ کە ھاوسەرگیری دەکەن، ئاھەنگی ھاوسەرگیرییان بۆ سز دەدرێت و ھەر یەکێکیشیان ١٠ملیۆن دیناریان پێدەدەین." 

لە قەزاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش، پرۆژەیەک بۆ ٥٠ گوند جێبەجێ دەکرێت

WEDNESDAY, 30 JULY 2025 18:07:02

ئاکرێ -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ ئاشکرای کرد "لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش ٥٠ پڕۆژەی ڕێگای گوندەکان بە گوژمەی چوار ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact