هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیای سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن له وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتی، له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆر كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی توانای فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین و ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت زیاتر بكه‌ین.
ڕۆندك فارس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیای سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "ئه‌كادیمیای سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن، خولێكی یه‌ك هه‌فته‌یی بۆ سه‌د ئافره‌تی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڕێوه بردووه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان هه‌بووه، ئامانج له‌و خولانه پێگه‌یاندنی ئافره‌تی سه‌ركرده‌یه، به تایبه‌تی له‌ناو ئافره‌تاندا ڕۆڵی زیاتریان هه‌یه له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامانجێكی دیكه‌مان دروستكردنی متمانه‌یه له نێوان هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تدا، تا خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به خه‌ڵك بكرێت، ئه‌وانه‌ی له‌م خولەدا به‌شدار بوونه زیاتر به‌رپرسی به‌شه‌كانن له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیای سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن گوتیشی، "ئێمه ئامانج و پلانی دوورمه‌ودا و ستراتیژیمان بۆ پێگه‌یاندنی ئافره‌تان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان ڕۆڵی خۆیان له سه‌ركردایه‌تیكردندا بگێڕن.
ڕۆندك فارس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا هه‌زار كارمه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بوونه له خوله‌كانی ئه‌كادیمیای سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن، به‌رده‌وامیش ده‌بین، چونكه ده‌مانه‌وێ توانای كادیرانی حكوومه‌ت به‌رزتر بكه‌ینه‌وه و له داهاتوودا پلانی دیكه‌شمان هه‌یه، له‌وانه‌ش: كاركردن له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كان و ناردنەده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونی وڵاتان وه‌ربگرین.
قائید میرۆ