ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/7/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به مه‌به‌ستى ماڵئاواییلێكردن، پێشوازیی له خاتوو ئان‌و سارێلا، باڵیۆزى فینله‌ندا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراقدا، سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به خاتوو سارێلا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ فینله‌ندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه خاتوو سارێلا ستایشى هاریكاریى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خۆى و ستافه‌كه‌ى له ماوەی كاركردنیدا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هه‌میشه خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا، هاریكاریى هاوبه‌شیان فراوانتر بكه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئاماده‌یى و ڕۆڵى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان، خرانه به‌ر باس.