ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/7/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریى عێراق (یوونامى) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، دۆخى سیاسى و گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان یوونامى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى دیار و یارمه‌تیده‌رانه و هاوكارییه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یوونامى له بواره جیاجیاكاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگى و پشتگیرییه‌كى پێویست تا ماوه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركیان، نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئهلحهسسان ستایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یوونامیى بۆ هاریكاریى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له گرنگیى پاراستنى عێراق له كێشه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و لێكگه‌یشتنى نێوانیان به پێویست زانى كه له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه و خزمه‌ت به پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و گه‌شه‌سه‌ندنى وڵات ده‌كات.
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.