Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 4 JUL 2025 09:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەولێر.. نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبووان نۆژەن دەکرێته‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمرۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر نەخۆشخانەی لە ئافرەتان و دایکبوونی فێرکاری، بە گوژمەی دوو ملیار و سێسەد ملیۆن دینار، بە ستاندەردی بەرز نۆژەن دەکرێتەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا، دوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەکە، پارێزگاری ھەولێر ستایشی بیرۆکە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی کرد، کە زادەی گرنگیدانی ڕێزدار سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بە کەرتی تەندورستی، ھاوکات سوپاسی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و کارمەندان و ھەموو ئەوانەی کاریان کردووە و ئەرک لەو پڕۆژەیەدا دەکێشن‌ کرد، کە بەشێوەکی ڕێکوپێک ئەرکەکانیان ئەنجامداوە و ھیوای خواست لە ماوەیەکی پێوانەیی پڕۆژەکە تەواو بکرێ‌، تاوەکو ھاووڵاتیانی شاری ھەولێرو دەورووبەری سوودی لێ وەربگرن و بخرێتە خزمەتی ھاووڵاتیان بە گشتی و ئافرەت و منداڵان بە تایبەتی.

پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، کە وێڕای قەیرانی دارایی، حکوومەتی عێراق و یاریکردن بە قووتی فەرمانبەران، کە چەندین ساڵە بەرۆکی حکوومەتی ھەرێمیان گرتووە، بەڵام پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ھەولیری پایتەخت بەتایبەت لە بواری نەخۆشخانە و درووستکردنی شەقام و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان بەردەوامیان ھەیە و لەسایەی ئەم حکوومەتە و بە ھەوڵی ھەموو لایەک بەردەوام دەبین .

شایەنی باسە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکە  پێکھاتووە لە کردنەوەی بەشی نوێ و دروستکردنی بەشەکانی ھۆڵی نەشتەرگەری و چاودێری چڕی منداڵەکان و منداڵە ناکامەکان و قاوش و ھۆڵەکانی لەدایکبوون بۆ چارەسەری نەخۆشانی ئافرەتان و لەدایکبوون و نەخۆشییەکانی منداڵان و دروستکردنی خانووی پزیشکان.




دوایین هەواڵەکان

دژەتیرۆر: درۆنێک خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە

THURSDAY, 03 JULY 2025 23:07:47

هەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

 
بڕیاره‌ 50 كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری فەڕه‌نسی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن

THURSDAY, 03 JULY 2025 22:07:13

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێ، بڕیاره‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری وڵاتی فەڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌شڵێ، فەڕه‌نسییه‌كان ده‌یانه‌وێ رۆڵیان له‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی كوردستاندا هەبێت.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە محەممەد موحسین دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی) تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی کرد.

 
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:07

ھەولێر-KDP. info - ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/3، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.

د.عومەر حەسەن: به‌بیابانبوونی عێراق كۆچی ژینگه‌یی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:02

سۆران -KDP.ifo- پسپۆرێكی جوگرافیای سروشتی سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی به‌بیابان بوون و گۆڕانی كه‌شوهەوا و ئاو هۆشداری ده‌دات، دەڵێت"ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی کۆچی ژینگه‌یی و گۆڕانی دیموگرافی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست دەکات."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact