Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 10:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماڵپەڕی KDP کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دەخاتەڕوو
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی تەمووزی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەبارەی دوو تەوەری سەرەکییەوە گفتوگۆ دەکات.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە تەوەری یەکەمدا، دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی رۆژانی 29ـی حوزەیران تا 1ـی تەمووزی 2025ـی نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکوومەتی فیدراڵی، کە بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان بەڕێوەچوو، تاوتوێ دەکرێت.

گفتوگۆکان تایبەت بوون بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە و بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا، راپۆرتێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی پرسی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو. هەروەها ئامار و زانیاری لەبارەی پێشکەوتنەکانی ئەم بوارە و پێشنیاز و راسپاردەکان بۆ باشترکردنی دۆخەکە، گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.




دوایین هەواڵەکان

لیوا عەبدولخالق: داوا لە ھێزەکانمان دەکەین لەمەودوا چاوکراوەتربن

THURSDAY, 03 JULY 2025 10:07:00

بەغدا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ماوەیەکە جموجۆڵی داعش لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە جۆرێک بوونەتە مەترسیی جیددی، بۆیە پێویستە عێراق ئەمە بەھەند وەربگرێت و ھێزی پێشمەرگەش لەو ناوچانەی دەکەونە سنوور لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان، چاوکراوەتر بن لەجاران، ھەرچەندە ھێزی پێشمەرگە بە ھاوکاریی ھاوپەیمانان لە ئامادەباشیی تەواودان.

 

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact